لۆچبوون سەرەتا لە دەوری چاوەكاندا دەردەكەوێت..

لۆچبوون سەرەتا لە دەوری چاوەكاندا دەردەكەوێت..
لۆچبوونی پێستی دەموچاو Wrnkles لەگەڵ تەمەندا بە شێوەیەكی حەتمی دەستپێدەكات، بەڵام لە هەندێك بەشی دەموچاودا زیاتر لە بەشەكانی دیكە بەرجەستە دەبێت. جیاوازی لە ژمارەی گلاندەكانی چەوری ژێر پێست پاساوی ئەوەیە كە بۆچی لۆچبوونەكانی پێستی نێوچاوان تەنكن واتە قووڵ نین وەكو ئەوانەی كە لە پێستی دەوری چاوەكاندا بەدی دەكرێت، بە مانایەكی تر لۆچەكانی دەوری چاو بەتایبەتی گۆشەی دەرەوەی چاوەكان قووڵتر و بەرجەستەترن و زووتر دەردەكەون چونكە ژمارەی گلاندەكانی چەوری ژێر پێست لەوێدا كەمترن. لەگەڵ چڕی چەورییەگلاندەكاندا ئەستووری پێستیش زیاترە، چەورییە گلاندەكان مایكرۆسكۆپین و ماددەیەكی چەور بە ناوی سیبەم Sebum دەردەنە سەر رووی پێست، ئەم چەورییە رێگا لە كەمبوونەوەی ئاو لە پێست دەگرێت و كرداری لۆچبوون دوادەخات. پێست زۆر حەزی لە دەوروبەرێكی تەڕە، بۆیە زیاد خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەكان یەكجار گرنگە بۆ تەندروستیی پێست بەتایبەتی بۆ پاراستنی توانای لاستیكی و میتابۆلیزم و گەیشتنی ماددە خۆراكییە پێویستەكان بە پێست، هەروەها خۆراكی هاوسەنگ كە رێژەیەكی بەرزی سەوزە و میوە لەخۆبگرێت، مەشقی وەرزشی رۆژانە، خەوێكی دروست، گرنگن بۆ تەندروستیی پێست و دواخستنی كرداری لۆچبوونی پێست لە هەموو بەشەكانی لەشدا.
Top