مێكوتە دوچاری گەورانیش دەبێت

مێكوتە  دوچاری گەورانیش دەبێت
مێكوتە Chicken pox نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە، زیاتر تووشی منداڵان دەبێت، بەڵام لەوانەیە كە دووچاری گەورەكانیش بێت. پنتی، یان زیپكەی بچووكی سوور كە لەوانەیە ببنە بڵۆق كە شلە لەخۆدەگرن، هاوكات لەگەڵ خورشت نیشانەی سەرەكین بۆ مێكوتە، بەڵام لەوانەیە كە تووشبوو دوچاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بێت بۆ ماوەی چەند رۆژێك. پاشان بڵۆقەكان وشك دەبن و قەتماخ دەگرن، ئینجا لە ماوەی 1- 2 هەفتەدا بە تەواوی دیار نامێنن و هیچ ئاسەوارێك لەسەر پێستدا جێناهێڵن. زیپكە لەوانەیە كە بەشێك یان هەموو لەش بگرێتەوە وەكو پێستی سەر، دەموچاو، گوێیەكان، بن كەوش، ناوچەی سینگ، قۆڵ و باسك و قاچەكان. ماوەی نێوان گەیشتنی ڤایرۆس بە لەش و دەركەوتنی نیشانەكان دەگاتە 1- 3 هەفتە، نەخۆش ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی تر دەگوازێتەوە بە درێژایی كۆرسی مێكوتە، واتە تا كاتی وشكبوونی قەتماخی بڵۆقەكان. چارەسەرێكی دیاریكراو بۆ مێكوتە لە ئارادا نییە، هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ مێكوتە بریتین لە: خۆشووشتن بە ئاوی شلەتێن یان ئاوی فێنك، پۆشینی جلی فراوان، بەكارهێنانی ئاوێتەی سادەی دژە خورشتی وەكو گیراوەی كالامین Calamine lotion، لەگەڵ پاراسیتۆل بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش.
Top