چەند راستییەك سەبارەت بە كڕێژ

چەند راستییەك سەبارەت بە كڕێژ
ئایا راستە كڕێژ لەبەر كەمیی پاكوخاوێنی پەیدا دەبێت، ئایا چارەسەری بنبڕی هەیە؟ ئایا راستە كە لە وەزری سارددا سەختتر دەبێت؟ ئایا حاڵەتێكی گوازراوەیە، تەنیا دوچاری گەورەكان دەبێت؟ كڕێژ، یان توێشك Dandruff حاڵەتێكی درێژخایەنی پێستە، دوچاری 50%ی خەڵك دەبێت بە شێوەی زیادبوونی خانەی مردووی پێست كە دەبێتە هۆی تفر و خورشت لە پێستی سەردا لەبەر گەشەكردنی كەڕووی مالاسیزیا Malassezia. راستییە زانستییەكان سەبارەت بە كڕێژ ئەمانەن: كەمیی پاكوخاوێنی هیچ پەیوەندییەكی بە پەیدابوونی كڕێژەوە نییە، زوو یان زیاد شووشتن رێژەی كڕێژ كەم ناكاتەوە، بەڵكو بە پێچەوانەوە رێژەی دەردانی چەوریی پێست و دروستبوونی كڕێژ زیاتر دەكات، پیاو زیاتر لە ئافرەت تووشی دەبێت بەتایبەتی لە ساڵەكانی نەوجەوانیدا، كڕێژ هەرگیز لە یەكێكەوە بۆ یەكێكی تر ناگوازرێتەوە، كەشی گەرم و دەوروبەری شێدار رێژەی دروستبوونی كڕێژ لە تووشبوواندا زیاد دەكەن، رێگرتن لە گەیشتنی هەوا و تیشكی خۆر بە پێستی سەر كڕێژ زیاتر دەكات، چارەسەر بە شامپۆی جۆراوجۆر تەنیا دروستبوونی كڕێژ بە شێوەیەكی كاتی كەم دەكەنەوە، چونكە زۆر جار كڕێژ بە درێژایی تەمەن بەردەوام دەبێت.
Top