پێویستە هەموو ئافرەتێكی دووگیان ئەم 2 ڤاكسینە وەربگرێت

پێویستە هەموو ئافرەتێكی دووگیان ئەم 2 ڤاكسینە وەربگرێت
لە راستیدا هەندێك ڤاكسین زۆر گرنگن كە لەكاتی دووگیانیدا بەكاربێن. ئەم ڤاكسینانە نەك تەنیا تەندروستیی دایك دەپارێزن، بەڵكو تەندروستیی كۆرپەش هەر لە رۆژی لەدایكبوونییەوە دەپارێزن. ڤاكسین، دژەتەن دروست دەكات كە لە خوێنی دایكەوە بۆ كۆرپە دەگوازرێنەوە و منداڵ تا تەمەنی 6 مانگی لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت. وا باشە كە هەموو ئافرەتێكی دووگیان ڤاكسینی ئەنفلوەنزا و ڤاكسینی Tdap وەربگرن.ڤاكسینی ئەنفلوەنزا بۆ هەموو كەسێك لەپاش تەمەنی 6 مانگی پێویستە، ئەمە ئافرەتی دووگیانیش دەگرێتەوە. ئەنفلوەنزا لەكاتی دووگیانیدا ئەگەری ئاڵۆزی زۆری لێدەكرێت، بۆ نموونە لەدایكبوونی پێشوەختە، كەمیی كێشی كۆرپەلە پاش لەدایكبوون و كێشەی تریش. وەرنەگرتنی ڤاكسینی ئەنفلوەنزا لەكاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە ئەنفلوەنزا و ئاڵۆزییەكانی وەكو هەوكردنی شانەی سییەكان Pneumonia زیاد دەكات. ئافرەت دەتوانێت كە لە هەر قۆناغێكی دووگیانیدا بە شێوەی سپرای لووت Nasal spray ڤاكسینی ئەنفلوەنزا وەربگرێت. ڤاكسینی Tdap دژی گزاز، وەناق، كۆكەڕەشەیە و سەلامەتە لەكاتی دووگیانیدا، منداڵ تا تەمەنی 2 مانگی لەم نەخۆشییانە دەپارێزێت. ئەم ڤاكسینە لەپاش مانگی شەشەمی دووگیانی بەكاردێت بە مەرجێك نەكەوێتە پاش 36 هەفتەی دووگیانییەوە، واباشە كە لە هەر دووگییانیەكدا ڤاكسینی Tdap بەكاربێت.
Top