مۆبایلەكەت مەزاجت دەستنیشان دەكات!

مۆبایلەكەت مەزاجت دەستنیشان دەكات!
زۆربەمان كاتی جیاواز لەگەڵ مۆبایل بەسەردەبەین، لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ماوە یان چەندێتی بەسەربردنی كات لەگەڵ مۆبایلدا شتێكمان سەبارەت بە تەندروستی پیشان دەدات بەتایبەتی شێوە و ئاستی مەزاج. لە راستیدا، مۆبایلەكەت پێت دەڵێت كە ئایا دوچاری خەمۆكی بوویت یان نا، بۆ نموونە ئەو كەسانەی كە كاتێكی زۆر لەگەڵ مۆبایلەكانیاندا بەسەر دەبەن جا گرنگ نییە بۆ كام مەبەست بەكاریدەهێنن، ئەوا زیاتر ئەگەری ئەوەیان لێدەكرێت كە دوچاری خەمۆكی بووبن. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە كەسانی تووشبوو بە خەمۆكی بە تێكڕایی رۆژانە 68 خولەك مۆبایلەكانیان بەدەر لە پەیوەندیكردن و وەڵامدانەوەی پێوەندییەكان بەكاردێنن، كەچی كەسانی ئاسایی بە تێكڕایی رۆژانە تەنیا نزیكەی 17 خولەك بەدەر لە پێوەندیكردن مۆبایل بەكاردێنن.خەمۆكی Depression بریتییە لە تێكچوونێكی بەرچاوی مەزاج و هەستكردن بە دڵتوندی، نائومێدی Hopelessness، بەزەیی هاتنەوە بە خۆ Helplessness، هەستكردن بە بێ بەهایی Worthlessness، هەروەها نیشانەی جەستەیی، وەكو كەمبوونەوە یان زیادبوونی ئارەزووی خواردن و كەمبوون یان زیادبوونی كێشی لەش، گرفت لە خەو و هەستكردن بە ماندووبوون، نەمانی حەز و ئارەزوو یان چێژ وەرنەگرتن لە چالاكییە جیاوازەكان، زیاد گریان، هەستكردن بە تاوان، رەشبینی Pissimism، زیاد نووستن یان كەم نووستن، كزبوونی تەركیز، لەبیرچوونەوە، دوودڵی لە بڕیارداندا، سەرئێشە و ناڕەحەتی لە كۆئەندامی هەرسدا.
Top