بۆتۆكس.. ژەهرە سیحراوییەكە

بۆتۆكس.. ژەهرە سیحراوییەكە
دەرزی بۆتۆكس Botox لەبواری جوانكاریدا گەشەیەكی زۆر خێرای بەخۆیەوە بینیوە. بۆتۆكس ئەگەرچی ماددەیەكی ژەهراوی بەهێزە بۆ دەمارەكان، بەڵام بە بڕی زۆر كەم سوودی زۆری لە جوانكاری و چەندین حاڵەتی پزیشكیدا هەیە، بۆ نموونە جوانیی پێست بایەخی زۆری هەیە، بەتایبەتی شاردنەوەی لۆچبوونەكان كە تەمەن هۆكاری سەرەكییەتی بەتایبەتی لۆچەكانی نێوچەوان و دەوری چاو Furrows، لۆچەكانی دەوری دەم كە بە هێڵەكانی پێكەنین Laugh lines ناسراون، چـــــــــــــــارەسەركردنی گرژبوونی خۆنەویستانەی ماسولكە، بۆ نموونە گرژبوونەوەی پێڵووی چاو یان ماسولكەكانی دەموچاو. پاش لێدانی دەرزی بۆتۆكس راستەوخۆ بۆ نـــــــــــــــاو ماسولكە ئەوا پاش 2 كاتژمێر تا 2 رۆژ گرژبوونی ماسولكە بە تەواوی دەوەستێت، ئەم كاریگەرییە بۆ ماوەی 3-6 مانگ بەردەوام دەبێت. پێویستە ئەم راستییە بزانرێت كە بۆتۆكس دەرمانە نەك ئاوێتەیەكی جوانكاری و مەرج نییە كە هەر كەسێك لەم رووەوە سوودی لێوەربگرێت، بۆیە ئەوە گرنگە كە بەر لە بڕیاردان راوێژ بە دكتۆرەكەت بكەیت. زیانە لابەلایەكانی بۆتۆكس كە تەنیا بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبن ئەمانەن: تێزانی خوێن لە شوێنی لێدانی دەرزی، هێڵنج، ئازار لە ناوچەی ملدا، شۆڕبوونی پێڵووەكان Ptosis، گرفت لە قووتدانی خــــــــــــــــــۆراكدا، هەوكردنی بەشی رێڕەوەكانی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە، سەرئێشە، ناڕاحەتی گەدە.
Top