دوشی زێ Vaginal douching واتە شووشتنی زێ بە گیراوەی تایبەت. پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە دوشی زێ جگە لە ئەگەری هەوكردن و لەوانەیە كە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی توانای دووگیانبوون. لەگەڵ ئەمە و لەگەڵ هۆشداری نێوندە پزیشكییەكانیشدا، هێشتا یەك ئافرەت لە هەر 4 ئافرەت لە تەمەنی نێوان 15- 44 ساڵیدا دوشی زێ ئەنجام دەدەن. شووشتنی زێ لەكاتی خۆشووشتندا جیاوازی هەیە لەگەڵ دوشی زێدا، دوشی زێ واتە شووتنی زێ بە گیراوەی تایبەتی وەكو گیراوەی ئاو و سركە، ئاو وسۆدا، ئایۆدین یان ماددەی كیمیایی تر كە لە رێگای تیوبێكی تایبەتەوە دەخرێتە ناو زێ، بۆیە چانسی هەڵمژینی ماددە كیمیاییەكان لە لایەن ناوپۆشی زێوە بۆ ناو خوێن زیاتر دەبێت. لێرەدا ترشێتی سروشتی و هاوسەنگی ئاسایی بەكتریای سوودبەخش لەناو زێدا دەشێوێت، هەروەها لەكاتی بوونی هەوكردنی زێ ئەوا دوشی زێ دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بەكتریا بۆ ناو منداڵدان سەرەوەتر تا دەگاتە هێلكەدانەكان.جگە لەمانە، هەندێك ماددەی كیمیایی ناو گیراوەكانی دوش وەكو فتالێتەكان Phalates كاریگەری نێگەتیڤ دەكەنە سەر هاوسەنگی هۆرمۆنەكانی لەش.