لێخوڕینی پایسكل Cycling مەشقێكی گونجاوە بۆ هەموو تەمەنێك، سوودی تەندروستی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی كێش، پاراستنی تەندروستیی دڵ و سییەكان، دەمار و بۆڕییەكانی خوێن، لیاقەی بەدەنی، هەروەها مەشقێكی زۆر گونجاوە لەكاتی دووگیانیدا و یارمەتیدەرە بۆ ئاسانكردنی منداڵبوون. سوودە تەندروستییەكانی لێخوڕینی پایسكل: سووتاندنی وزە كە دەگاتە نزیكەی 300 كالۆری لە كاتژمێرێكدا، كەمكردنەوەی سترێس یان شەكەتی دەروونی و بەهێزكردنی باوەڕبەخۆبوون، بەرزكردنەوەی ئاستی وزە لە لەشدا، هاندانی شانەكانی مێشك بۆ زیاتر بەرهەمهێنانی ماددەی دۆپامین Dopamine كە پەیوەستە بە وزە و چالاكی لەش، تاودانی تێكڕای میتابۆلیزمی لەش، پاراستنی تەندروستیی جومگەكان، كەمكردنەوەی سترێس لەسەر ئەژنۆ و بڕبڕەكانی پشت و گۆزرینگەكاندا، پاراستنی دڵ لە نەخۆشی لەگەڵ دابەزینی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ و پەستانی خوێن، رۆژانە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر هەفتانە 3 جار ئەم ئامانجە دەپێكێت. زیادكردنی تۆنی ماسولكەكان بەتایبەتی ماسولكەكانی قاچ، ران، نێك.