لابردنی منداڵدان ئەگەری نەخۆشی دڵ زیاد دەكات

لابردنی منداڵدان ئەگەری نەخۆشی دڵ زیاد دەكات
لابردنی منداڵدان Hysterectomy لە تەمەنێكی زوودا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان زیاد دەكات بەتایبەتی لە ئافرەتە گەنجەكاندا. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ئەو ئافرەتانەی پێش 35 ساڵی تەمەن نەشتەرگەری لابردنی منداڵدانیان بۆ ئەنجام دەدرێت، ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتە لێدەكرێت، هەروەهــــا لابردنی منداڵدان لە تەمەنی 35-40 ساڵیدا ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكات. جگە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان، هاوكات گەلێك هۆكاری تر بەتایبەتی كێشی زیادی لەش و قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان زیاتر دەكەن، هەروەها جگەرەكێشان، كەمی جوولە یان مەشقی وەرزشی، نەخۆشی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ئەگەری تووشبوون زیاد دەكەن. بۆیە پێویستە لەسەر هەموو ئەو ئافرەتانەی كە نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان ئەنجام دەدەن هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بە رێنمایی پزیشك بە وردی پەیڕەو بكەن.
Top