پێستی هەستیار Sensitive skin بە بەركەوتن بە هەر ماددەیەكی كیمیایی زوو دوچاری سووربوونەوە و سووتانەوە و ناڕحەتی دەبێت. ئەگەرچی هەستیاربوونی پێست بە پلەی یەكەم پەیوەستە بە بۆماوە و تەمەنەوە، بەڵام وشكبوونی پێست هۆكارە بۆ نەپاراستنی كۆتاییە دەمارەكانی پێست، بۆیە هۆكارێكی هاندەرە بۆ هەستیاربوونی پێست. پێستی هەستیار ئارایشت ماكیاژ گەلێك جار گرفت لە پێستدا پەیدا دەكات بە شێوەی سووتانەوە و سووربوونەوە و خورشت. رێنمایی ئەكادیمیای ئەمەریكی تایبەت بە تەندروستیی و نەخۆشییەكانی پێست: شووشتنی پێست بە سابوونی سووك، بەكارهێنانی ماددەی شێداركەرەوەی پێست Moiturizer بۆ رێگرتن لە وشكبوونی پێست. ماكیاژی پاودەری هەڵبژێرە كە كەمترین رێژەی تێكەڵاوی ماددەی كیمیایی جیاواز لەخۆدەگرێت و كەمتر دەبێتە هۆی سووتانەوە و سووربوونەوە. سووراوی لێو پاش یەك ساڵ، وا باشە كە مەسكارا پاش 3- 4 مانگ، پاودەر و شەدۆی چاویش پاش 2 ساڵ فڕێ بدرێت و چیتر بەكارنەهێنرێن. تەنیا قەڵەمی رەش و مەسكارای رەش بۆ چاو بەكاربێنە. پسپۆرانی پێست ئاماژە بەوە دەكەن كە رەنگی رەش لە ئاوێتەكانی جوانكاری كەمتر ئەگەری پەیداكردنی هەستەوەری و سووتانەوەی پێستی لێدەكرێت. دووركەوە لە بەكارهێنانی بۆن و كۆلۆنیا راستەوخۆ بۆ پێست، هەروەها لە بەكارهێنانی ئەو ئاوێتانەی كە ئەلكهول و ماددەی كاڵكردنەوەی پێست لەخۆدەگرن.