نەشتەرگەری بچووككردنەوەی مەمك بۆ جوانكارییە یان چارەسەر؟

نەشتەرگەری بچووككردنەوەی مەمك بۆ جوانكارییە یان چارەسەر؟
نەشتەرگەری بچووككردنەوەی مەمك Breast reduction surgery بۆ چارەسەركردنی گەلێك حاڵەت و نەخۆشی ئەنجام دەدرێت، بەڵام هەرگیز هەڵبژاردەیەكی گونجاو نییە بۆ هەموو ئافرەتێك. ئەگەرچی نەشتەرگەری بچووككردنەوەی مەمك بە شێوەیەكی سەرەكی بۆ بچووككردنەوەی قەبارەی گەورەی مەمك و پتەوكردنی ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەپێی رێنماییەكانی كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ پزیشكانی نەشتەرگەریی جوانكاری، ئافرەتی كاندیدی گونجاو بۆ نەشتەرگەری بچووككردنەوەی مەمك ئەوانەن كە ئەم حاڵەت و نەخۆشییانەیان هەیە: بوونی ئازار، یان ناڕاحەتی درێژخایەن لە ناوچەی شان و مل و پشتدا، گرفت لەكاتی ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی لەبەر گەورەیی قەبارەی مەمك، سووربوونەوە و سووتانەوی درێژخایەنی پێستی ژێر مەمك، ناڕاحەتی دەروونی پەیوەست بە قەبارەی گەورەی مەمك و گرفت لە جل و بەرگی گونجاودا، گرفت لەكاتی گۆڕینی پۆزیشنی نووستندا، هەروەها گونجاوە بۆ ئەو ئافرەتانەی كە بڕیاریان داوە شیری مەمك نەدەن بە منداڵەكانیان. ئەم نەشـــــــــــتەرگەرییە نزیكەی 2- 4 كاتژمێر دەخایەنێت و نزیـــــــكەی 1- 2 كیلۆگرام لە شانەی مەمك و چەوری و پێست لادەبرێت، ئاڵۆزییەكانیشی بریتین لە: پەیدابوونی ئاسەوار، خوێنبەربوون، هەوكردن، كەمبوونەوە یان نەمانی هەست لە گۆی مەمكدا، گرفت لەكاتی شیردانی سروشتیدا، نایەكسانی لە قەبارە یان شێوەی مەمكی راست و چەپدا.
Top