بەكارهێنانی مەسكارا بە نادروستی زیانی زۆر بە چاو دەگەیەنێت

بەكارهێنانی مەسكارا بە نادروستی زیانی زۆر بە چاو دەگەیەنێت
بەكارهێنانی مەسكارا Mascara بە شێوەیەكی نادروست زیانی زۆر بە چاو دەگەیەنێت، بەتایبەتی هەوكردن، لەوانەی هەتا ببێتە هۆی كوێربوون. بە مەبەستی كەمكردنەوەی، یان رێگرتن لە زیانەكانی مەسكارا، ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بكە:
هەرگیز مەسكارا لەناو ئۆتۆمبێل، یان لەناو فڕۆكەدا بەكارمەهێنە، واتە لەكاتی جوولە و وەستانی لەناكاودا ئەگەری گەیشتنی مەسكارا بە چاو زۆر زیاد دەبێت، لەكاتی وشكبوونی مەسكارا هەرگیز چاوەكانت بە ئاو تەڕ مەكە، چونكە ئەمە ئەگەری گەشەی بەكتریا و هەوكردن زیاد دەكات، لەكاتی ساردبوونی مەسكارا بەتایبەتی لە وەرزی زستان، یان لە هەر شوێنێكی سارددا ئەگەری گەشەكردنی بەكتریا لەناویدا زیاد دەبێت، بۆیە وا باشە كە پاش 3 مانگ مەسكارای هەڵگیراو لە شوێنی ساردا فڕێ بدرێت و چیتر بەكارنەهێنرێت، هاوبەشی مەكە لە بەكارهێنانی مەسكارا لەگەڵ كەسانی تر هەتا لەگەڵ دۆستە نزیكەكاندا لەبەر ئەگەری گواستنەوەی هەوكردن، بە مەبەستی رێگرتن لە هەوكردنی بەكتریایی، هەموو ئاسەوارەكانی مەسكارا و ماكیاژ لەسەر دەموچاوت لابەرە بەر لە چوونە سەر جێگای نووستن.
Top