چلەی ئاسایی و چلەی نائاسایی لە پاش منداڵبوون!

چلەی ئاسایی و چلەی نائاسایی لە پاش منداڵبوون!
چلە Purperium واتە ماوەی شەش هەفتەی پاش منداڵبوون، لە حاڵەتی ئاساییدا ئافرەت لەو ماوەیەدا دووچاری هیچ نیشانەیەكی نائاسایی نابێت. چلەی نائاسایی واتە تووشبوونی ئافرەت بە چەند نیشانەیەك لە ماوەی چلەدا كە مانای تووشبوونی بە نەخۆشییەك یان پتر دەگەیەنێت و پێویستی بە چارەسەری راستەوخۆ دەبێت. بەگشتی نیشانە نائاساییەكان لەكاتی چلەدا بریتین لە: بینینی ئاوی سوور یان پەمەیی بەتایبەتی ئەگەر بە ڕەنگی سوور بمێنێتەوە پاش ڕۆژی دەیەمی چلە یان بۆنی ناخۆش بێت كە مانای هەوكردن دەگەیەنێ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش یان لەرزوتا لە دوو هەفتەی یەكەمی چلەدا لەبەر هەر هۆكارێك، سووتانەوەی میز یان ئازاری تەنیشت یان كەلەكە، پشت ئێشە ئەگەر پاش 15 ڕۆژی چلە هێشتا بەردەوام بێت، سك ئێشە و سەرئێشە لەگەڵ لەرز یان هەستكردن بە سەرما، خەمۆكی و خەوزڕان، ڕشانەوە و سكچوون شان بە شانی تا كە لەوانەیە هۆیەكەی بۆ هەوكردنی رێڕەوی منداڵبوون Birth canal بگەڕێتەوە، قڵیشانی گۆی مەمك یان سووربوونەوە و ئازارێكی زۆر لە مەمكدا كە مانای هەوكردنی شانەكانی مەمك Mastitis دەگەیەنێت.
Top