هۆكارەكانی بۆنی ناخۆشی زێ
هەوكردنی بەكتریایی زێ كە حاڵەتێكی باوە بە شێوەی دەردراوی زێ و بۆنی ناخۆش خۆی دەنوێنێ، هەوكردنی زێ بە مشەخۆری ترایكۆمۆناس Trichomoniasis كە بە رێگای سێكسەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆش و دەردراوی سەوز و سووتانەوە لەكاتی میزدا، هەوكردنی زێ بە كەڕوو كە هۆكارە بۆ ئازار و خورشت و دەردراوی سپی، نەخۆشیی سووزەنەگ Gonorrhea و كلامیدیا Chlamydia كە تەنیا بە رێگای سێكسەوە دەگوازرێنەوە لە هۆكارە بەهێزەكانن، هەوكردنی ئەندامەكانی زاوزێی ناوەوە PID وەكو منداڵدان یان هێلكەدان یان لوولەكانی فالوپ بە میكرۆبی جیاواز، شێرپەنجەی ملی منداڵدان كە نیشانەكانی بریتین لە ئازار و دەردراوێكی ئاوی، شێرپەنجەی زێ ئەگەرچی دەگمەنە، بەڵام بۆنی زێ ناخۆش دەكات، ناسوری نێوان زێ و رێكە Fistula كە لە ئەنجامی نەشتەرگەری یان چارەسەركردنی شێرپەنجە پەیدا دەبێت. بۆ خۆپاراستن، پێویستە كە بەشە تایبەتەكان رۆژانە بە ئاو و سابوونی سووك بشورێن و وشك بكرێنەوە لەگەڵ رۆژانە گۆڕینی جلی ژێرەوە، لەگەڵ چارەسەری زوو لەكاتی هەستكردن بە بۆنی ناخۆشی زێ.
