بۆچی ئافرەت تووشی هیستیریا دەبێت؟

بۆچی ئافرەت تووشی هیستیریا دەبێت؟
وشەی هیستیرتا لە وشەی Hystericus وەرگیراوە كە وشەیەكی یۆنانی كۆنە واتە منداڵدان. لەبەر ئەوەی كە ئەم حاڵەتە زیاتر تووشی ئافرەت دەبێت بۆیە هەتا ئەفڵاتوون، هیپۆكرات، ئەرستۆ كە زانا و فەیلەسوفی ئەو سەردەمە بوون، وایان دەزانی كە ناڕێكیی دەروونی پێوەندی بە منداڵدانەوە هەیە. نەخۆشیی هیستیریا هەڵچوونێكی دەروونییە، زیاتر تووشی ئافرەت دەبێت وەكو كاردانەوەیەك بۆ دەڕبڕینی ئارەزوو یان هەستێكی شاراوە، هەر وەكو پەستییەكی شاراوە كە خۆی لە چوارچێوەی هیستیریادا دەبینێتەوە. زۆر لە زانایان كەسێتیی هیستیریان Hysterical personality دەستنیشان كردووە كە بە زۆری لە ئافرەتدا بەدی دەكرێت و هۆكاری نەخۆشییەكەیە. نەخۆش بۆ ماوەیەكی كاتی تووشی ڵاڵی، ئیفلیجی، كوێری یان بێهۆش دەبێت بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەكی جەستەیی. لەبەر سروشتیی ئافرەت كە لە ڕادەبەدەر هەستیارە، بێزارییەك یان ناڕاحەتییەكی بچووكیش زوو تووشی هەڵچوون یان نیشانەیەكانی هیستیریایی دەكات، ئەمە سەرەڕای بوونی كەسێتیی هیستیری كە بریتییە لە خۆپیشاندان، یان خۆدەرخستن، زۆر قسەكردن، خۆپەرستی، هەست ناسكی. باشترین چارەسەر بۆ هیستیریا بریتییە لە بەكارهێنانی دەرمانی ئارامبەخش، ئەگەر ئەنجامی نەبوو، چارەسەركردنی دەروونی پاشان خەواندنی موگناتیسی Hypnotism.
Top