دیاردەی کیسەی ئاو لەسەر هێلکەدان Polycystic ovarian syndrome (PCOS)

دیاردەی کیسەی ئاو لەسەر هێلکەدان Polycystic ovarian syndrome (PCOS)
نەخۆشییەکی شارراوەیە کە توشی زیاد لە 1٥٪ ی ئافرەتان دەبێت. هۆکارەکەشی دروستبوونی چەند کیسەیەکی بچووکی ئاوە لەسەر هێلکەدان. نیشانەکانی تێکچوونی سوڕی مانگانە و تێکچوونی هۆرمۆنەکان و زیادبوونی مووی لەش و چەوریی سەر سکە. هۆرمۆنە نێرینەی تێستسترۆن لە لەشی ئەم ئافرەتانەدا بەهۆی تاقیکردنەوەی خوێنەوە بەدی دەکرێت، هۆرمۆنە مێینەی ئیسترۆجین کە پێویستە بە ڕێژەیەکی جێگیر لە لەشی ئافرەتا هەبێ زۆر کەمە. هەروەها پەیوەندیی نێوان ڕژێنەری هیپۆفیزو هێلکەدانەکان کەمە، یاخود هەر نییە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هۆرمۆنی هاندەری هێلکۆکە لە مێیینەدا کەمبێت و هێلکەکان بەبچووکی بمێننەوە. هەرئەمەش وا ئەکات کەئەم ئافرەتانە بە ئاسانی دووگیان نەبن، بۆیە ئەم کەسانە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەیە.
هەندێکی تر لەوکێشانەی توشی ئەم ئافرەتانە دەبن، هەست نەکردنە بەتێربوون و زیاد خواردنی شیرینی و کاربۆهیدراتە، وەکو نانی سپی و برنج، هۆرمۆنی ئینسۆلین هەستیارینیە لەلەشیانداو دوای شیرینی خواردنێکی زۆر شەکرەی لەشیان بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێ، ئەمەش بەدڵنیاییەوە ئەنجامەکەی زیادبوونی کێشیانەو مەترسی ئەوەشیان هەیە توشی نەخۆشی شەکرەو نەخۆشیی دڵ ببن. هەندێک لەم ئافرەتانە بە چارەسەرە پزیشکییەکان بە تەنها ئەو خەونەیان نایەتەدی و ببنە خاوەنی مناڵێک بەڵکو ناچارن پارێز بکەن و شێوەی خۆراکیان بگۆڕن تاکو بگەنە ئەم مەبەستە. بۆیە ده بێت شان بەشانی چارەسەرە پزیشکییەکان چەند ڕێنماییەک هەیە لەسەر چۆنێتی خۆراک ڕەچاوی بکەن تاباشترو خێراتر سوود لەو چارەسەرە وەربگرن. هەوەها ڕۆژانە بۆماوەی 3٠ـ٤٠ خولەک ڕێبکەن، یاخود هەر وەرزشێکی تر ئەنجام بدەن، بۆیە ئەمە نەک تەنها دەبێتە هۆی دابەزینی کێشیان، بەڵکو شەکرەشیان جێگیر دەبێت. ئەو زانیاریانەش کە لە بارەی جۆری خواردنەوە دەرکەوتووە یارمەتی لەشی نەخۆشەکە دەدات کە زیاترو زووتر سوود لە چارە سەرە پزیشکییەکان وەرگرێ و بڕی ئینسۆلین جێگیر بکات ئەمانەن:
کەمکردنەوەی یاخود نەخواردنی نیشاستەو کاربۆهیدراتی وەکو برنج وپاستاو ئاردی سپی، نەکڕین و نەخواردنی ئەو خواردنانەی کە بە دەرزی کیمییایی جۆراو جۆر بەرهەم هێنراون، واتە تەنها خواردنی پاکو ئۆرگانیک بخۆن، وازله خواردنی ئامادە کراوو خواردنی دەرەوەش بە شێوەیەکی گشتی بێنن! سەوزەوقتوو و میوە ترشەکان زۆر بخۆن، بەڵام بە مە رجێک دەبێت بە شێوەیەکی سروشتی بەرهەم هێنرابێت، گۆشتی سوور زۆر بەکەمی بخۆن و لەبری ئەوە هێلکە و پاقلەمەنییەکان و گۆشتی باڵندە زۆر بخۆن، بەڵام وەکو ناوم برد ئاگاداربن کە نابێت بە هیچ جۆرێک ماددەی کیمیایی و هۆرمۆن درابێتە ئەو باڵندانە، یان هەر خۆراکێکی تربێت. ماسی و خواردنە دەریاییەکانی دیکە نەخۆن چونکە ئاوی دەریاکان لەمڕۆدا زۆر کاریگەریی ئەو ماددانەیان لەسەرە کە ژینگە پیس ئەکەن. خواردنی چەرەساتەکان لەنێوان ژەمەکاندا بەتایبەتی بادەم. ڕێژهی كۆلیسترۆڵی زیانبهخشی خوێن كهمدهكاتهوه.
دەبێت بۆ درووستکردنی خواردنیش ڕۆنە سروشتییەکان (ڕۆنی ناتێر) بەکاربێنن وەکو ڕۆنی زەیتوون و گوڵەبەڕۆژە.







ژوان میدیا
سوید/
Top