بە تێكڕایی گەشەكردن، یان درێژبوونی نینۆك ساڵانە دەگاتە 1.5 گرێ یان3.81 سانتیمەتر. نینۆك لە ریشاڵی پرۆتینی بە ناوی كیراتین Keratin پێكهاتووە كە هەمان پێكهاتەی مووەكانە. بەگشتی لە تەمەنی ژێر 30 ساڵیدا نینۆك خێراترین گەشە بەخۆیەوە دەبینێت. بە چەند هەنگاوێكی سادە دەتوانیت كە گەشەی نینۆكەكان تاوبدەیت، بۆ نموونە: پەنجەكانت زیاد بەكاربێنە بە مەبەستی زیادبوونی سووڕی خوێن بۆ بنكەی نینۆكەكان، ئایا تێبینی نینۆكی پەنجەی پیانیستەكانت كردووە كە چەند جوان و رێكن، هۆكارەكە بۆ زیاد بەكارهێنانیان دەگەڕێتەوە كە هانی سووڕی خوێن و گەشكردنی نینۆكەكان دەدات. گرنگی بە خۆراكت بدە بەتایبەتی بڕی تەواوی پرۆتین كە گرنگە بۆ گەشەی نینۆك، لەگەڵ گرنگیدان بە دابینكردنی ڤیتامینەكانی A، C، D لە رێگای خۆراكەوە كە هانی گەشەی نینۆك دەدەن. پاراستنی نینۆكەكان لە ماددەی كیمیایی بە بەكارهێنانی دەستكێش، نینۆكی پاك و دروست باشتر گەشەدەكات. پاراستنی گەرمیی نینۆكەكان هاندەرە بۆ گەشكردنیان بۆیە لە كەشی سارددا دەستكێشی زستانی بۆ گەرمكردنەوەی نینۆكەكان بەكاربێنە. گرنگی بە تەندروستیی گشتیی لەش بدە، تەندروستییەكی باشتر واتە گەشەكردنێكی باشتری نینۆكەكان.