كەشە گەرمەكەی هاوین ئەگەری وشكبوونى دەم زیاد دەكات و رۆژانە پێویستمان بە بڕێكی باشی ئاو هەیە، بەتایبەت لە مانگی رەمەزاندا، بۆیە پێویستە لەسەر رۆژووانان كە بە هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە وشكبوونی دەم ئاشنا بن. گەلێك جار وشكبوونی دەم هۆكاری دیكەی لەپاڵە وەكو: زیانی لابەلای هەندێك جۆری دەرمان، نەخۆشییە درێژخایەنەكان وەكو نەخۆشی شەكرە، سستبوونی گلاندی دەرەقی، پەككەوتنی گورچیلەكان، نەخۆشی ئەلزەهایمەر Alzheimer، نەخۆشیی پاركینسۆن Parkinson، زەبر بۆ ناوچەی سەر یان بۆ ناوچەی مل كە بووبێتە هۆی زیان گەیاندن بەو دەمارانەی كە دەگەنە گلاندەكانی دەردانی لیك، چارەسەركردن بە تیشك كە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە لە ناوچەی سەردا. هەنگاوەكای خۆپاراستن: خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو لە كاتەكانی پارشێو و فتار و شەودا، دووركەوتنەوە لەو خۆراك و خواردنەوانەی كە ئەگەری وشكبوونی دەم و تێنووبوون زیاد دەكەن بەتایبەتی چا، قاوە، كاكاو، كۆلا، شوكولاتە، خۆراكی تیژ، جوینی بنێشتی بێ شەكر لەكاتەكانی شەودا بە مەبەستی هاندانی دەردانی لیك و تەڕكردنی دەم، وازهێنان لە جگەرەكێشان، هەناسەوەرگرتن بە رێگای لووت نەك بە رێگای دەم، خۆبەدرووگرتن لە شوێنە گەرمەكان و بەركەوتن بە تیشكی خۆر بۆ ماوەیەكی زۆر بەتایبەتی لە نێوان كاتژمێر 10 ی بەیانی تا 4 ی پاش نیوەڕۆ.