ئەوە روون و ئاشكرایە كە مەشقی وەرزشی Exercise سەلامەت جگە لە سوود هیچ زیانێكی تەندروستی نییە، 20 سوودە بەرچاوەكەی مەشقی وەرزشی ئەمانەن: كەمكردنەوەی رێژەی چەوریی لەش، زیادبوونی ساڵەكانی تەمەن، دابینكردنی رێژەیەكی زیاتر لە گازی ئۆكسجین بۆ هەموو بەشەكانی لەش، بەهێزكردنی ماسوولكەكان لە رووی تۆن و بەرگەگرتن، كەمكردنەوەی ئازاری درێژخایەن كە هۆكارەكەی هەرچی بێت، لەش لە ڤایرۆسەكان دەپارێزێت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە كەم دەكاتەوە، دڵ بەهێز دەكات، خوێنبەرەكان پاك دەكاتەوە، مەزاج پۆزەتیڤ و باشتر دەكات، بیركردنەوە باشتر دەكات، مرونە و جووڵەی لەش بەگشتی و جومگەكان بەتایبەتی ئاسانتر دەكات، هەماهەنگی و باڵانسی نێوان جوولەی ماسوڵكەكان Coordination باشتر دەكات، پێست سافتر و جواتر دەكات، ئێسك بەهێز دەكات و لە پوكانەوە دەیپارێزێت، سترێس و شەكەتی دەروونی سووك دەكات، لەش لە ماددەی زیانبەخش و ژەهراوی رزگار دەكات، سستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكات، پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، ئەگەری تووشبوون بە گەلێك جۆری شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.