هۆكاری سەرئێشە لە ساتەكانی رۆژوودا

هۆكاری سەرئێشە لە ساتەكانی رۆژوودا
سەرئێشە Headache نیشانەی زۆربەی نەخۆشییەكانە و بە بەربڵاوترین كێشەی تەندروستی لە قەڵەم دەدرێت، ڕۆژانە خەڵك هەزاران دەنك یان حەبی دژی سەرئێشە بەكاردەهێنن كە چەندین جۆر و بابەتی هەیە. چا یان قاوە ماددەی كافائین Caffeine لەخۆدەرگرن كە تاڕادەیەك مرۆڤ تووشی ڕاهاتن یان خوپێوەگرتن Addiction دەكات كە ئەگەر ڕۆژێك چا، یان قاوە نەخواتەوە ئەوا تووشی سەرئێشە دەبێت و هەست بەوە دەكات كە لەشی ماددەیەكی پێویستە كە ئەویش كافائینە. ئەم سەرئێشەیە زیاتر بەیانیان پاش لەخەوهەڵسان روودەدات، بەڵام پاش خواردنەوەی پیاڵەیەك چا یان فنجانێك قاوە بە ماوەیەكی كەم سەرئێشەكەی نامێنێت. ئەم جۆرە سەرئێشەیەی كە بەندە بە خواردنەوەی چا یان قاوە، هەر 4-6 كاتژمێر جارێك دووبارە دەبێتەوە، دەرئەنجام وا لە تووشبوو دەكات كە ڕێژەی یان بڕی خواردنەوەی چا یان قاوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر بكات. لێكدانەوەی زانستی بۆ روودانی ئەم جۆرەی سەرئێشە بریتییە لەوەی كە خوێنبەرەكانی مێشك تاڕادیەك بەرامبەر بە مادەی كافائین هەستیار دەبن و هەركە ئەم مادەیە نەگەیشتە ئەم خوێنبەرانە ئەوا سەرئێشەیەكی تاڕادەیەك توند پەیدادەبێت. ئەوەش ماوە بڵێین كە ڕۆژانە خواردنەوەی یەك كوپ چای یان پتر جگە لەوەی كە سەرئێشە لەو كەساندا ناهێڵێ، ئەگەری تووشبوونیش بە نەخۆشیی دڵ تا رادەیەك كەم دەكاتەوە.
Top