رەمەزان كاتێكی گونجاوە بۆ وازهێنان لە جگەرە

رەمەزان كاتێكی گونجاوە بۆ وازهێنان لە جگەرە
رەمەزان كاتێكی زۆر گونجاوە بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان، لەوكاتەی كە بە درێژایی پتر لە 14 كاتژمێر دووریت لە جگەرە. بڕیارێكی یەكجارەكی بدە كە چیتر جگەرە نەكێشیت، سەرەتا چەند جارێك پاش رۆژووشكاندن كە ئارەزووت دەچێتە جگەرە هەوڵ بدە كە دان بەخۆتدا بگریت و نەیكێشیت، پاشان بەرە بەرە دەبینیت كە ئارەزووی جگەرەكێشان كەمتر دەبێتەوە و لە كۆتاییدا ئارەزووەكە بە تەواوی نامێنێت. دەتوانیت لەپاش رۆژووشكاندندا یەكسەر دەستبكەیت بە رۆیشتن بۆ ماوەیەك، هەرگیز فتار بە جگەرە مەكەرەوە چونكە ئارەزووی خواردنت لەبەین دەبات، پاش فتار بڕێكی زۆری شلە بخۆرەوە، بجوولێ و مەشقی رۆیشتن یان مەشقی وەرزشی سووكی تر ئەنجام بدە بۆ دوورخستنەوەی حەزی جگەرەكێشان، پاش فتار سەردانی ئەو شوێنانە بكە كە جگەرەكێشان لەوێدا قەدەغەیە وەكو مزگەوت یان مۆل و سوپەرماركێتەكان، ئەمە راستییەكی زانستییە كە پاش وازهێنان لە جگەرە هەست بە جۆرێك ناڕحەتی دەروونی دەكەیت بەڵام لە بیر نەكەیت كە ئەمە بەشێكی گرنگە لە چاكبوونەوە لە راهاتن لەسەر نیكۆتین و دڵنیابە لەوەی كە نیشانە ناخۆشەكانی وازهێنان لە جگەرە لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا بە تەواوی نامێنن، هەرگیز هەوڵ نەدەیت كە لەجیاتی جگەرە پەنا بەریتە بەر خواردنی خۆراكی چەور و شیرین، چەرخ و تەبڵەی جگەرە لەبەر چاو لابەرە .
Top