گرنگی پاك وخاوێنی بۆ كچی نەوجەوان

گرنگی پاك وخاوێنی بۆ كچی نەوجەوان
پێویستە كچان لە تەمەنی پێش نەوجەوانی بە تەواوی لە لایەن دایك و باوكیانەوە روونكردنەوەی دروست و زانستییان پێبدرێت سەبارەت بە گرنگیی سووڕی مانگانە بۆ زاوزێ و چۆنیەتی پەیڕەوكردنی پاكوخاوێنی پەیوەست بە سووڕی مانگانە Menstrual hygiene. بەگشتی پاكوخاوێنی زۆر گرنگە بۆ كچی نەوجەوان بەتایبەتی لەكاتی سووڕی مانگانەدا.
جلی شێدار لەوانەیە كە هەڵگری میكرۆب بێت و هۆكار بێت بۆ هەوكردن، بۆیە پێویستە كە سانتی Sanitary napkins بەكارهاتوو پاش تەڕبوونی بە خوێن بە زووترین كات فڕێ بدرێت یان بسووتێنرێت و یەكێكی نوێ بەكاربێت. پێویستە كە هەر جارێك پاش توالێت ناوچەكە بە ئاو و سابوون بشۆرێت و بە باشی وشك بكرێتەوە ئینجا سانتی دابنرێت، لەگەڵ شووشتنی دەستەكان پاش هەر جارێك گۆڕینی سانتی. كەمیی پاكوخاوێنی ناوچەی زاوزێ لەكاتی سووڕی مانگانەدا ئەگەری هەوكردن بە كەڕوو زیاد دەكات، هەوكردنی دووبارە و بەردەوام ئەگەری هەوكردن بۆ رێڕەوەكانی كۆئەندامی زاوزێ زیاد دەكات كە لەوانەیە ببێتە هۆی نەزۆكی. پێویستە كە رێز لە پێویستییەكانی ئافرەت لەكاتی سووڕی مانگانەدا بگیرێت، بۆ نموونە پێویستە كە لە قوتابخانەی ناوەندی و دواناوەندی و زانكۆكاندا توالێت و شوێنی شیاو هەبێت بۆ كارئاسانی پاكوخاوێنی.
Top