چۆن مامەڵە لەگەڵ گۆڕانی مەزاجدا دەكەیت؟

چۆن مامەڵە لەگەڵ گۆڕانی مەزاجدا دەكەیت؟
هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج Mood swings لە هەموو كەسێكدا روودەدات، بەڵام زیاتر لە ئافرەتدا. مێشكی ئافرەت و پیاو جیاوازییان هەیە، راستییەكە ئەوەیە كە ئافرەتان بەوە ناڕحەتن كە زیاتر زارەكین و زیاتر لە پیاو سەبارەت بە هەستەكانیان دەدوێن كە قووڵترن و دەربڕینەكانیش قووڵترن، لەگەڵ تێبینیكردنی هەستی كەسانی تر بە وردی، ئەمەش پێوەندی بە بایۆلۆژیی ئافرەتەوە هەیە. مەزاجی ناجێگیر Moodiness هەرگیز مانای لاوازیی كەسێتی ناگەیەنێت. ئەم هەستانە بە سەرچاوەی توانای ئافرەت هەژمار دەكرێن، هەروەها یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی سەلامەتی. سەیركردنی تەلەڤزیۆن لەكاتی شەودا، كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت، مۆبایل، رووناكی گڵۆپەكان، ئەمانە هەموویان جگە لەوەی كە كاریگەری نێگەتیڤ دەكەنە سەر ماوە و كوالیتی خەو، هۆكارن بۆ سستبوونی میتابۆلیزم و زیادبوونی كێشی لەش. لەلایەكی تریشەوە، كوالیتی خراپی خەو كاریگەری دەكاتە سەر مەزاج. چۆنیەتی مامەڵەی ئافرەت لەگەڵ هەڵبەزین و دابەزینی مەزاجدا گرنگی زۆری هەیە، بۆ نموونە هەڵكێشانی هەناسەی قووڵ و ئەنجامدانی كارێك كە هزرت بۆ لایەكی دیكە ببات وەكو گوێگرتن لە موزیك، یان بە پێ رۆیشتن، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، تەرخانكردنی كاتێكی باش بۆ نووستن كە لە نێوان 7- 9 كاتژمێردا بێت، كەمكردنەوەی خواردنەوە كافائینییەكانی وەكو قاوە و چای، زیادكردنی ئەو خۆراكانەی كە رۆڵیان هەیە بۆ باشتركردنی مەزاج وەكو دانەوێڵەی تەواو، مریشك، مۆز، ئاڤۆكادۆ.
Top