گرفتە تەندروستییەكانی شووكردن و دووگیانی پێش تەمەنی 18 ساڵی
هەر چەند تەمەنی ئافرەت بچووكتر بێت هێندە ئەگەری ئاڵۆزییەكانی پەیوەست بە دووگیانی و مردنی دایك و كۆرپە زیاتر دەبێت. زوو شووكردن و دووگیانبوون گرفت بۆ دایك و كۆرپە پەیدا دەكات، منداڵبوون لەم تەمەنانەدا زۆر جار گران و مەترسیدار دەبێت، هەروەها ئەگەری مردنی منداڵیش لە ساڵی یەكەمی ژیانیدا زۆرە، هەروەها لە تەمەنی هەرزەكاریدا هێشتا قەبارەی حەوز بە تەواوی پەرەی نەسەندووە و جێگیر نەبووە. زوو شووكردن واتە زیادبوونی ژمارەی دووگیانییەكان و زیادبوونی ژمارەی منداڵ، سەرقاڵبوونی ئافرەت، دواكەوتن یان وازهێنان لە تەواوكردنی خوێندن، لەگەڵ خراپبوونی باری ئابووری. كچی هەرزەكار و گەنج، ئەگەر شووی كردبێت، یان شوی نەكردبێت، هاریكارییەكی تایبەتی پێویستە بۆ دواخستنی دووگیانی هاوكات لەگەڵ روونكردنەوەی ریسكە تەندروستییەكان.
