كاتی گونجاو بۆ دووگیانیی دووەم و بوون بە خاوەن منداڵی دووەم بۆ هەر ئافرەتێك جیاوازی هەیە. زیادكردنی ئەندامانی خێزان لە 3 كەسەوە بۆ زیاتر بارگرانی راستەقینەی هەیە لەسەر ژیانی خێزانی و هاوسەرێتی و لایەنی ئابووری و كار و پیشەدا. بە رای هەموو پسپۆرانی تەندروستی، وا باشە كە نێوان 2 منداڵ بەلای كەم لە 18 – 24 مانگ كەمتر نەبێت. پێویستە ئەم پرسیارە گەورەیە چەندین جار لە خۆت بكەیت كە ئایا تا چەند منداڵی دووەم كاریگەری دەكاتە سەر هەموو لایەنەكانی ژیانت؟ ئەمە لە یاد نەكەیت كە بوون بە خاوەنی منداڵی ساوا واتە وازهێنان لە پیشە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، هیلاكی و تێكچوونی خەو و شەونخوونی بۆ ماوەیەك، مەسەلەكە ئامادەباشی دەروونی و جەستەیی پێویستە پاش گفتوگۆكردن و رازیبوونی هاوسەر. ئەمە روونە كە خودانكردنی دروستیی منداڵ كۆست یان خەرجی پێویستە، بۆیە بەر لە پلاندانان بۆ بوون بە خاوەن منداڵی دووەم بیر لە باری ئابووریت بكەرەوە. ئەگەر باری ئابووریت خراپ بێت لەوانەیە واباشتر بێت كە هەرگیز بیر لە منداڵی دووەم نەكەیتەوە. كە تەمەنت لەژێر 30 ساڵیدایە، دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت نێوان 2 منداڵ دیاربكەیت. لە نزیك تەمەنی 40 ساڵی و بەسەرەوە، توانای دووگیانبوونت كەم دەبێتەوە، ئەگەر دووگیانیش بوویت ئەوا ئەگەری لەبارچوون و سەقەتی زگماكی كۆرپە و مۆنگۆلیزم Mongolism زیاد دەبێت.