سترێسی خێزانی هۆكارێكە بۆ قەڵەویی منداڵ

سترێسی خێزانی هۆكارێكە بۆ قەڵەویی منداڵ
ئەمە سەلمێنراوە كە سترێسی خێزانی Family stress هاندەرە بۆ زیادبوونی كێش یان قەڵەوبوونی منداڵ و نەوجەوانان. سێ هۆكاری بەهێزی سترێسی خێزانی بریتین لە: گرفتی پارە، تەندروستیی خراپی دایك، لێكترازانی خێزان Family disruption. ئەمەش روونكراوەتەوە كە لێكترازانی خێزانی و گرفتی ئابووری لە خێزاندا زیاتر پەیوەندییان بە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی هەیە لە كچدا كە دەگاتە تەمەنی 18 ساڵی، كەچی تەندروستیی خراپی دایك زیاتر پەیوەندی هەیە بە زیادبوونی كێشی لەش لە كوڕ لە تەمەنی 18 ساڵیدا. كوڕ و كچی هەرزەكار كاردانەوەی جیاواز دەنوێنن بەرامبەر بە سترێسی خێزانی. ئەگەرچی لە حاڵەتەكانی سترێسی خێزانیدا پەیڕەوكردنی خۆراكی تەندروستییانە و مەشقی وەرزشی تا رادەیەك یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە زیادبوونی كێش و قەڵەوی، بەڵام جەخت لەوە دەكرێتەوە كە كاریگەرییەكەی كاتی و كورت خایەن دەبێت، بۆیە خۆپاراستن و چارەسەری دروست بۆ قەڵەوی لەگەڵ چارەسەركردن و نەمانی سترێسی خێزانی دێتە دی بە مەرجێك هۆكارێكی تری زیادبوونی كێش وەكو نەخۆشی یان بەكارهێنانی دەرمان لە ئارادا نەبێت.
Top