وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە لە تەمەنێكی پێشوەختدا

وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە لە تەمەنێكی پێشوەختدا
تێكڕای تەمەنی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە لە ئەمریكادا 51 ساڵە، هۆكارەكانی زوو وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە Early menopause واتە لە تەمەنی ژێر 40 ساڵییەوە ئەمانەن: بۆماوە(جینەكان)، جگەرەكێشان چونكە دژی هۆرمۆنی ئیسترۆجین كار دەكات و وەستانی سووڕی مانگانە بۆ 1-2 ساڵ دێنێتە پێشەوە، تووشبوون بە نەخۆشیی هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگەكان، تووشبوون بە فێ(پەركەمEpilepsy)، كەمیی كێشی لەش بە گوێرەی درێژی باڵا و تەمەن. ئەگەر سووڕی مانگانە بەلای كەم 10 ساڵ زووتر بوەستێت ئەوا دەبێتە ئەگەری: نەمانی هیوا بۆ دووگیانبوون بە هەموو رێگایەك، تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، پووكانەوە یان تەنكبوونی ئێسك، نیشانەی هاوشێوەی نەخۆشیی پاركینسۆن، خەمۆكی، لەبیرچوونەوە و گرفت لە فێربووندا، زوو مردن Premature death. بۆ خۆپاراستن لەم ئەگەرانە چارەسەر بە هۆرمۆنی جێگرەوە HRT تاكە رێگایە. تاكە سوودی وەستانی پێشوەختی سووڕی مانگانە بریتییە لە كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بەو جۆرانەی شێرپەنجە كە بە هۆرمۆنی ئیسترۆجین هەستیارن بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك، بۆ نموونە ئەو ئافرەتانەی كە درەنگ دەچنە تەمەنی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە واتە پاش تەمەنی 55 ساڵی زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك لێدەكرێت لەبەر ئەوەی كە شانەكانی مەمك بۆ ماوەیەكی زیاتر دەكەونە ژێر كاریگەریی هۆرمۆنی ئیسترۆجینەوە.
Top