گرفتەكانی خەو لە كاتی دووگیانیدا

گرفتەكانی خەو لە كاتی دووگیانیدا
دووگیانی لەشی ئافرەت ماندوو دەكات، لە لایەنی فیزیكی و دەروونیشەوە، ئەمەش كاریگەری دەكاتە سەر خەو. گەلێك جار ئافرەتی دووگیان شەو تا بەیانی چاوی ناچێتەوە خەوەوە. هەستكردن بە هیلاكی زۆر باوە لە 3 مانگی سەرەتا و 3 مانگی كۆتایی دووگیانیدا. دووگیانی كاریگەریی دەكاتە سەر چەندێتی و چۆنییەتی یان كوالیتی نووستن، لەگەڵ گۆڕانەكان لە لەشدا، ئافرەتی دووگیان گرفتی دەبێت لە چوونەوە خەوەوە، هەروەها گرفتی دەبێت لە تێر نووستن و خەوێكی ئارامدا لەوكاتەی كە ئافرەتی دووگیان بەلای كەم شەوانە پێویستی بە 7- 8 كاتژمێر خەوتن هەیە. لە 3 مانگی سەرەتای دووگیانیدا، زوو میزكردن لەگەڵ رشانەوەی پەیوەست بە دووگیانی ئەگەرچی زیاتر بەیانیان Morning sickness رووەدەدات، بەڵام لەوانەیە كە لە هەركاتێكی شەویشدا رووبدات و خەو پچڕ پچڕ بكات، هەروەها هەستكردن بە گەرما لەكاتی نووستندا لەبەر بەرزبوونەوەی تێكڕای میتابۆلیزم لەش BMR خەو تێكدەدات. زیادبوونی ئەگەری پرخە لە ئافرەتی دووگیاندا بەتایبەتی لە قەڵەوەكان و ئەوانەی هەستەوەرییان هەیە هۆكارێكی تری خەوزڕانە. لێرەدا نابێ بۆ ئەم مەبەستە بە هیچ شێوەیەك حەبی ئارامبەخش یان حەبی خەوێنەر بەكاربهێنرێت. لە 3 مانگی ناوەڕاستی دووگیانیدا گرفتەكانی پەیوەست بە خەو كەم دەبنەوە، هەندێك جار ناڕەحەتیی قاچەكان لەكاتی خەودا روودەدات، هەورەها دڵەكزێ Heartburn و بینینی خەونی ناخۆشی پەیوەست بە دووگیانی تا رادەیەك كاریگەری دەكەنە سەر خەو. لە 3 مانگی كۆتایی دووگیانیدا، قەبارەی كۆرپە و سك گەورە دەبێت، بەڵام ئافرەت دەتوانێت كە هەر پۆزیشنێك هەڵبژێرێت بۆ خەوتن، نووستن لەسەر پشت یان لەسەر تەنیشتی چەپ باشترین پۆزیشنن، لەگەڵ 3 سەرین، یەكێك لە نێوان هەردوو ئەژنۆدا، یەكێك لەژێر سك، ئەویتر لەژێر پشتدا.
Top