بڕێكی كەمی دەردراوی زێ Vaginal Discharge زۆر ئاساییە و پێویستە بۆ پاراستنی تەڕێتی، یان شێداریی زێ، هەتا بڕێكی زیاتری دەردراو لە بەر زیادبوونی لینجە شلەی ملی منداڵدان لە هەندێك ئافرەتدا بە ئاسایی لە قەڵەم دەدرێت، بە مەرجێك بێ رەنگ و بێ بۆن بێت و هیچ نیشانەیەكی لەگەڵدا نەبێت. ئەگەر هەر دەردراوێك رەنگەكەی گۆڕا، یان بۆنی هەبێت لەگەڵ خورشت، یان ئازار و سووتانەوەدا، ئەو كاتە نائاساییە و پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات. نزیكەی هەموو هەوكردنەكانی زێ Vaginal infection دەبنە هۆی دەردراوی نائاسایی و چەند نیشانەیەك، بۆ نموونە باوترین جۆری هەوكردن بریتییە لە هەوكردنی زێ بە كەڕووی كاندیدا Candida(یان مۆنیلیا (Monilia كە نیشانەكانی بریتین لە: دەردراوێكی سپی پەیت، خورشتێكی توند. هەوكردنی زێ بە بەكتریا دەبێتە هۆی پەیدابوونی دەردراوێكی زەرد كە بۆنی وەك بۆنی ماسی وایە لەگەڵ خورشت و سووتانەوە و ئازار لە زێدا. دەردراوێكی كەفاوی كە رەنگێكی سەوزی زەردباوی هەبێت مانای هەوكردنی زێ بە ترایكۆمۆناس Trichomoniasis دەگەیەنێت. گەلێك جار2 جۆر هەوكردن بەیەكەوە روودەدەن كە هەر یەكەیان چارەسەرێكی تایبەت و جیاوازی دەوێ.