زیاد بەكارهێنانی ئینتەرنێت نیشانەیەكی خەمۆكییە!

زیاد بەكارهێنانی ئینتەرنێت  نیشانەیەكی خەمۆكییە!
بە پێی نوێترین لێكۆڵینەوە، لە گەلێك كەسدا هەژماركردنی كاتەكانی بەكارهێنانی ئینتەرنێت و شێوەی بەكارهێنانی ئینتەرنێت رێگەیەكە بۆ دیاركردنی ئاستی سترێس و دەستنیشانكردنی خەمۆكی. لەم ساڵانەی دواییدا گەلێك شت كاریگەری كردۆتە سەر ژیانمان، لە سەرووشیانەوە ئینتەرنێت. لە هەر كاتێكدا لە سەرتاسەری جیهان، ملیۆنەها كەس خەریكی بەكارهێنانی ئینتەرنێتن. ئەم ژمارەیە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە. ئەگەرچی بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە كەسانی تووشبوو بە خەمۆكی دەبێتە مایەی خۆشی و هێوربوونەوە، بەڵام نابێ ئەمەش لەبیر بكرێت كە زیاد بەكارهێنانی ئینتەرنێت هۆكارێكی هاندەری بەهێزە بۆ راهاتن لەسەر ئینتەرنێت Web Addiction كە ئەمەش كۆمەڵێك زیانی تەندروستی هەیە. ئەو كەسانە لەوانەیە كە دوچاری راهاتن لەسەر ئینتەرنێت بووبن بێ ئەوەی كە دركی پێبكەن. بە پێی ژمارەی كاتژمێرەكانی دانیشتن بەرانبەر بە ئینتەرنێت كاریگەرییەكان زیاتر دەبن. بۆ نموونە تێكچوونی كاتی خواردن و نووستن و خوێندن و كارە رۆتینییەكانی رۆژ، لەگەڵ گوێنەدان بە گەلێك ئەرك و پەیوەندیی كۆمەڵایەتی و بەرپرسیاریەتی كە دواكەوتن قبووڵ ناكەن. هەروەها زیادكێشانی جگەرە و خواردنەوەی ئەلكهول و شلەمەنییە وزەبەخشەكانی وەكو رێدبول و تایگەر كە گرفتەكە ئاڵۆزتر دەكەن. هەروەها زیاد بەكارهێنانی ئینتەرنێت دەبێتە هۆی سەرئێشە، چاوئێشە، ئازاری پشت و مل و قۆڵ و باسكەكان، هەندێك جاریش دوادەكەوتن لە قوتابخانە، یان لەدەستدانی كار و پیشەی لێدەكەوێتەوە.
Top