بۆچی هەندێك كەس دوچاری هەستەوەریی خۆراك دەبن؟

بۆچی هەندێك كەس دوچاری هەستەوەریی خۆراك دەبن؟
هەستەوەری بە خۆراك Food allergy بریتییە لە كاردانەوەی سیستمی بەرگری لەش بەرانبەر بە پێكهاتەیەكی دیاریكراوی ناو هەندێك خۆراك، بۆ نموونە تەنیا لەناو گەنمدا 32 ماددە هەیە كە لەوانەیە ببنە ئەگەری هەستەوەری. ئەگەرچی ماددەی گلوتین Gluten لە هەموو ماددەكانی دیكە پتر هەستەوەری پەیدا دەكات لە كۆئەندمی هەرسدا بە شێوەی بەدهەڵمژین و بەدهەرسی و ئاوسانی سك و سكچوون. لەش وەكو هەوڵێك بۆ بەرگریكردن دژەتەن بەرانبەر بە هەندێك پێكهاتی خۆراك دروست دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی هەستەوەری لە ماوەی چەند خولەكێك تا چەند كاتژمێرێك، یان هەتا پاش رۆژێك لە خواردن. نیشانەكانی هەستەوەری بە خۆراكە جیاوازەكان وەكو یەكن، بۆ نموونە خورشت و ئاوسانی لێوەكان یان ئاوسانی دەم و زمان، خورشت لە پێستدا، نووسانی دەنگ، هێڵنج یان رشانەوە، سك ئێشە، هەندێك جاریش سكچوون. جگە لە باینجان، ئەو خۆراكانەی كە زیاتر هەستەوەری لە هەندێك كەسدا پەیدا دەكەن ئەمانەن: ماسی، خەردەل، شیر، هێلكە، بەهارات، پاقلە، خۆراكە قوتووبەندەكان. ئەو كەسانەی كە زیاتر ئەگەری هەستەوەرییان بە خواردنی باینجان لێدەكرێت بریتین لە: منداڵەكورتەباڵاكان، تووشبووان بە نەخۆشی شەكرەی جۆری یەكەم، ئافرەتانی تووشبوو بە هەندێك نەخۆشی زگماكی هێلكەدانەكان، تووشبووان بە مۆنگۆلیزم، ئەوانەی كە هەستەوەری بەرانبەر بە خۆراكی تر دەنوێنن وەكو گەنم و هێلكە و بەهارات. لەوانەیە كە جینەكان لە تووشبوون بە هەستەوەریی خۆراك لە هەندێك كەسدا رۆڵیان هەبێت.
Top