بایەخی تەندروستیی هێڵكاریی كارەبایی دڵ

بایەخی تەندروستیی هێڵكاریی كارەبایی دڵ
هێڵكاریی كارەبایی دڵ Electrocardiogram (EKG یان (ECG گرنگە بۆ چاودێریكردنی بەردەوامی دڵ لە نەخۆشخانەدا بۆ حاڵەتە لەناكاوەكان، یان نەخۆشەكانی یەكەی چاودێری چڕ CCU. هەر لێدانێكی دڵ بەهۆی چالاكییەكی كارەبایی لە چەند خانەیەكی تایبەت كە كەوتوونەتە گوێچكەڵەی راستی دڵ روودەدات، هێڵكاریی كارەبایی دڵ ئەم سیگناڵە كارەباییانە كە بە هەموو دڵدا بڵاودەبنەوە تۆماردەكات. هیڵكاریی كارەبایی دڵ بێ ئازار و بێ زیانی لابەلایە، تەنیا چەند خولەكێك دەخایەنێت، پێویست بە ئامادەباشییەكی ئەوتۆی نەخۆش ناكات، بەڵام واباشترە كە راستەوخۆ پێش پشكنین، مەشقی وەرزشی ئەنجام نەدرابێت و ئاوی سارد نەخورێتەوە، چونكە كاریگەری دەكەنە سەر ئەنجامەكانی هێڵكاری دڵ. پشكنینی هێڵكاری كارەبایی دڵ سوودی هەیە بۆ ژمارەی لێدانەكانی دڵ، ریتمی لێدانەكان، هەروەها بۆ دەستنیشانكردنی ئەم نەخۆشی و حاڵەتانەی دڵ: ناڕێكیی لێدانەكانی دڵ Arrhythmias، سەقەتی زگماكی دڵ، گرفت لە زمانەكانی دڵ، تەسكبوونەوە یان گیرانی خوێنبەرەكانی دڵ (نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ)، نۆرەی دووەمی دڵ لە پاش روودانی نۆرەیەكی دڵ لە رابردوودا.
Top