رۆژانە تەنیا 67 گرام چەوریت پێویستە

رۆژانە تەنیا 67 گرام چەوریت پێویستە
چەوری Fat گرنگیی زۆری هەیە لە خۆراكی رۆژانەدا، هەروەها زۆر گرنگە بۆ لەش و گەشەی مێشك، بۆیە پێویستە كە بڕی پێویستی رۆژانە بزانیت. كەم و زیادكردنی بڕ و جۆری چەوریی رۆژانە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت. بەساڵاچووان كە چالاكیی فیزیكییان كەمە رۆژانە پێویستییان تەنیا بە 1600 كالۆری وزە هەیە واتە تەنیا 44- 62 گرام چەوری لە خۆراكی رۆژانەدا. ئافرەتی ئاكتیڤ، كچی هەرزەكار و زۆربەی منداڵان رۆژانە پێویستییان بە 2200 كالۆری وزە هەیە واتە 61- 86 گرام چەوری لە خۆراكی رۆژانەدا. كوڕی هەرزەكار، ئافرەتی وەرزشوان، پیاوی ئاكتیڤ كە چالاكیی فیزیكی زۆر ئەنجام دەدەن، رۆژانە پێویستییان بە 2800 كالۆری وزە هەیە واتە 78- 109 گرام چەوری لە خۆراكی رۆژانەدا. پاش زانینی بڕی پێویستی رۆژانە لە وزە و چەوری، واباشە كە جۆری چەوری باش هەڵبژێریت، با لە كۆی 67 گرام تەنیا 12 گرام لە چەورییە تێرەكان (چەورییە خراپەكان Bad fats) بێت، ئەوی تری لە چەورییە ناتێرەكان(چەورییە باشەكان Good fats) بێت. پێویستە كە بڕی رۆژانەی چەوری بە رێنمایی دكتۆر كەمبكرێتەوە بۆ تووشبووان بە نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرە، كەسانی قەڵەو و بەساڵاچووان، لەگەڵ هەڵبژاردنی جۆرەكانی چەوری.
Top