هۆكاری تەزینی پێیەكان

هۆكاری تەزینی پێیەكان
تەزینی پێیەكان Foot numbness لە زۆربەی حاڵەتەكاندا لەبەر هەوكردنی دەمارەكانی دەوروبەر Peripheraneuropathy روودەدات لەوكاتەی كە نادروستیی لە سووڕی خوێن یان خوێن بەباشی نەگاتە پێیەكان لەبەر تێكچوونی فرمانی دەمارەكان لە پێیەكاندا. تەزینی پێیەكان لەوانەیە كە كاتی، یان هەمیشەیی بێت، لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ ئازار، یان هەستكردن بە سووتانەوە. تەزینی درێژخایەنی پێیەكان بەگشتی هۆكاری نەخۆشی لەپاڵە و پێویست بە بەدواداچوونی پزیشكیی دەكات. هۆكارەكان: دانیشتن یان وەستان بە یەك شێوە بۆ ماوەیەكی زۆر كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی سووڕی خوێن، ئەمەش كاتییە و بە گۆڕینی پۆزیشن لەخۆیەوە نامێنێت، نەخۆشیی شەكرە كە بە باشی كۆنترۆل نەكرێت هۆكارە بۆ هەوكردن و تێكدانی هەمیشەیی دەمارەكان بۆیە دەبێتە ئەگەری تەزین و كەمبوونەوەی هەستكردن بە ئازار و گەرمی، نەخۆشی MS كە بریتییە لە تێكچوونی كیفی دەوری دەمارەكان، فشاری زۆر لەسەر دەمارەكانی هەست دەبێتە هۆی تەزین یان سڕبوونی پێ لەبەر زەبر یان خزینی دیسكی نێوان بڕبڕەكانی مل، هەروەها كەوشی تەنگ و پاژنە بەرز، راهاتن لەسەر ئەلكهول Alcoholism دەبێتە هۆی هەوكردنی دەمارەكان و تەزینی دەست و پێیەكان، زیانە لابەلاكانی دەرمان كاریگەریی دەكەنە سەر دەمارەكان و تەزینەكە لەوانەیە كاتی یان هەمیشەیی بێت، بۆ نموونە دەرمانی چارەسەركردنی شێرپەنجە، نەخۆشیی دڵ، ئایدز، دەرمانی دژەژی. هۆكاری تر بریتین لە كەمیی ڤیتامین B12 و نەخۆشی، یان دیاردەی رایناود Raynaud’s Syndrome كە لە كەشی سارددا دەبێتە هۆی تەزینی پێیەكان.
Top