كیسی گورچیلەPolycystic Kidney حاڵەتێكی بۆماوەییە كە گورچیلەكان كیسی ناشێرپەنجەیی لەخۆدەگرین كە پڕن لە شلەیەكی ئاوی. كیسەكان بە شێوەی گۆ و لە قەبارەوە جیاوازن، كاریگەری دەكەنە سەر توانای گورچیلەكان بۆ فلتەركردنی خوێن و رزگاربوونی لەش لە پاشەڕۆكان، هەتا كیسەكە گەشە بكات و قەبارەی گەورەتر بێت ئەوا گورچیلەش گەورە دەبێت و دەبێتە هۆی پەككەوتنی. نیشانەكان: ئازار لە تەنیشتەكان، ئاوسانی سك، سەرئێشە، لێڵبوون و سووربوونی میز، زوو میزكردن، سووتانەوە لەكاتی میزكردندا. ئاڵۆزییەكانی كیسی گورچیلە ئەمانەن: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بوونی خوێن لەگەڵ میزدا Hematuria، دروستبوونی بەردی گورچیلە، پەككەوتنی گورچیلە تا رێژەی 50%، دووبارەبوونەوەی هەوكردنی میزەڕۆ، گرفت لە زمانەكانی دڵدا، (بۆقكردنی) شاخوێنبەر Aortic aneurysm یان خوێنبەرێكی ژێر مێشك كە لەوانەیە لە هەر كاتێكدا بتەقێت و ژیان بخاتە مەترسییەوە. كیسی گورچیلە بە پشكنینی سۆنار، یان رەنینی موگناتیسی MRI، یان CT سكان بە ئاسانی دەستنیشان دەكرێت. تا ئێستا چارەسەرێكی یەكجارەكی بۆ كیسی گورچیلە نییە، دەرمان تەنیا بۆ نەهێشتنی هەوكردن و دابەزاندنی پەستانی خوێن و كەمكردنەوەی ئازار بەكاردێت، لەگەڵ زیاد خواردنەوەی شلەمەنی.