بیتا كارۆتین بۆ پێستێكی ساف

بیتا كارۆتین بۆ پێستێكی ساف
بیتا كارۆتین Beta-carotene جۆرێكی كارۆتینۆیدەكانە Carotenoids كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و لە لەشدا دەگۆڕێ بۆ رێتینۆل Retinol كە ناوەكەی ترە بۆ ڤیتامین A. ڤیتامین A جگە لەوەی كە گرنگە بۆ تەندروستی بەگشتی و بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش، رۆڵی بەرچاوی هەیە لە پاراستنی تەندروستیی ئەندامەكانی لەش كە پێستیش دەگرێتەوە. بەكارهێنانی بیتا كارۆتین بە شێوەی خۆجێیی راستەوخۆ لەسەر پێستدا سوودی هەیە بۆ رێگرتن لە وشكبوونی پێست و باشتركردنی توانای لاستیكیی پێست، لەگەڵ سافكردنی پێست لە پەڵە و زیادكردنی رەونەقی پێست. بیتا كارۆتین كاریگەری تیشكی سەرووی وەنەوشەی تیشكی خۆر و سەرچاوەكانی تر لەسەر پێستدا دوادەخات بەتایبەتی تاریكبوون و لۆچبوونی پێست، هەروەها هانی زوو چاكبوونەوەی پێست و نوێبوونەوەی خانەكان دەدات. سەوزە و میوە رەنگاوڕەنگەكان باشترین سەرچاوەن بۆ كارۆتینۆیدەكان، بەتایبەتی بیتا كارۆتین، بۆ نموونە: گێزەر، چەوەندەر، كولەكە، سپێناغ، قەیسی، بیبەری شیرین، پەتاتەی شیرین.
Top