ئەو خۆراكانە بناسە كە شەكری شاراوە لەخۆدەگرن

ئەو خۆراكانە بناسە كە شەكری شاراوە لەخۆدەگرن
پێویستە بە تێكڕایی بڕی شەكر لە رۆژێكدا بۆ ئافرەت لە 6 كەوچكی كوپ زیاتر نەبێت، بۆ پیاویش لە 9 كەوچكی كوپ زیاتر نەبێت لەگەڵ دووركەوتنەوە لەو خۆراكانەی كە شەكری شاراوە لەخۆدەگرن، ئەگینا گرفتی تەندروستی لێدەكەوێتەوە. بڕی زیادی شەكر پەیوەندیی زۆری هەیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری گلیسریدە سیانییەكان Triglycerides لە خوێندا، لەگەڵ كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی دیكە. بۆ دڵنیابوون و خۆپاراستن لە وەرگرتنی بڕی زیادی شەكر، نووسراوی سەر خۆراكە قوتووبەندەكان بە وردی بخوێنەرەوە و وریابە لە بوونی شەكر كە زۆر جار بە ناوی دیكە دەنووسرێت، وەكو: دێكسترۆز، گلوكۆز، سوكرۆز، شیرەی میوەی چڕكراوە، شەربەتی جۆ، ماڵتۆز، شەكری چەوەندەر، شەربەتی گەنمەشامی،شیرەی قامیشەشەكر. شەكرە شاراوەكان Hidden sugars لەم خۆراك و خواردنەوانەدا هەن: سپۆرت درینك، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، خواردنەوە وزەبەخشەكان، شیرە دەستكردەكان، ساس، بەهاراتی زەڵاتە، كیتچەپ، جێل، مرەبا، گەلێك جۆری فۆرمیولای گەنمە شامی وەكو كۆرن فلەیكس Corn flakes، خۆراكی قوتووبەند وەكو میوەی قوتووكراو، گەنمە شامی قوتووكراو.
Top