زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان دوچاری بەكتریای كولبوونی گەدە بوونە

زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان دوچاری بەكتریای كولبوونی گەدە بوونە
هێلیكۆبەكتیر پایلۆریHelicobacter pylori ناوی ئەو بەكتریایەیە كە 66%ی دانیشتووانی جیهانی دوچاری هەوكردن و كولبوونی گەدە، یان دوازدەگرێ كردووە. ئەم بەكتریایە ساڵی 1982 دۆزرایەوە، كە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە كۆئەندامی هەرسدا دەژی پاشان لە هەندێك كەسدا كولبوون پەیدا دەكات و لە هەندێك كەسی تردا بەبێ هۆكاری زانراو هیچ گرفتێك پەیدا ناكات. ئەم بەكتریایە لە رێگەی ئاو، خۆراك، كەلوپەلی ئالودەبوو، لیك و شلەكانی لەشی یەكێكی تووشبوو بۆ یەكێكی دی دەگوازرێتەوە، كە دەگاتە كۆئەندامی هەرس پەلاماری ناوپۆشی گەدە دەدات كە گەدە لە كاریگەریی ترشی هایدرۆكلۆریك دەپارێزێت، دەرەنجام دەبێتە ئەگەری كولبوونی Ulcer ناوپۆشی گەدە كە ئەمەش دەبێتە هۆی خوێنبەربوون و هەوكردن. تووشبوون بە بەكتریای هێلیكۆبەكتیر بە پشكنینی خوێن و پكشنینی پیسایی و هەندێك پشكنینی دیكە بە ئاسانی دەستنیشان دەكرێت، هەوكردن و كولبوونی گەدە یان دوازدەگرێ بەم بەكتریایە سەركەوتووانە بە بەكارهێنانی دەرمانی دژەژی و دەرمانی كەمكردنەوەی دەردانی ترشەلۆكی گەدە چارەسەردەكرێت. ئاوی پاكی خواردنەوە، پاكوخاوێنی بەگشتی هەنگاوی كاریگەرن بۆ خۆپاراستن لەم بەكتریایە.
Top