گرفتەكانی پێست كە پەیوەستن بە ئایدزەوە

گرفتەكانی پێست  كە پەیوەستن بە ئایدزەوە
ڤایرۆسی ئایدز HIV بە پلەی یەكەم پەلاماری سیستمی بەرگریی لەش دەدات و لاوازی دەكات لە رێگەی تێكشكاندنی جۆرێكی خڕۆكە سپییەكان یان لیمفۆسایتەكان بە ناوی خانەكانی CD4. هەموو نیشانە و گرفتەكانی ئایدز لە ئەنجامی لاوازبوونی بەرگریی لەشدا روودەدەن كە لە كۆتاییدا مەترسی مردنێكی بەئازاردێتە پێشەوە، پێستیش بەدەر نییە لەم گرفتانە، بۆیە هەر لە سەرەتای تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز تا رێژەی 92% نەخۆشی لە پێستدا دەردەكەوێت. گرفتەكانی پێست كە پەیوەستن بە هەوكردنی HIV جیاوازیان هەیە لەگەڵ نیشانەكانی پێستی پەیوەست بە نەخۆشییەكانی پێست، هەروەها دەستنیشانكردنیشیان ئاسان نییە، ئەمەش سەلمێندراوە كە هەتا ژمارەی خانەكانی CD4 كەمتر بن، ئەوا گرفتی زیاتر لە پێستدا سەرهەڵدەدەن و چارەسەریشیان قورستر دەبێت، بۆ نموونە هەوكردنی چەوریی پێستSeborrhoeic dermatitis كە باوترین گرفتی پێستە لە تووشبووان بە ئایدز، لە نزیكەی 25%ی نەخۆشەكاندا پنتی سوور لە ژێر پێستی بەری دەست و بەری پێیەكان و مەڵاشووی سەرەوەدا دەردەكەون.گرفتەكانی تر بریتین لە: هەوكردنی پێست بە كەڕووی كاندیدا Candida، شێرپەنجەی كاپۆسی پێست Kaposi>s Sarcoma، هەوكردنی پێست بە بەكتریا، تامیسكە.
Top