دەتوانیت چەند جار نەشتەرگەریی قەیسەری ئەنجام بدەیت؟

دەتوانیت چەند جار نەشتەرگەریی قەیسەری  ئەنجام بدەیت؟
ئەگەرچی پسپۆڕان بە تەواوی هاوڕا نین لەسەر ژمارەكانی نەشتەرگەریی قەیسەری C section كە بۆ ئافرەت ئەنجام بدرێن، بەڵام بەگشتی وا باشترە كە ژمارەی نەشتەرگەرییەكان لە 3 جار زیاتر نەبێت بە مەرجێك زۆر پێویست بكات. ئەنجامدانی زیاتر لە یەك نەشتەرگەریی قەیسەری هەندێك سوود و ریسك لەخۆدەگرێت، سوودەكانی بریتین لە: پلاندانان لەكاتی گونجاو بۆ كاتی منداڵبوون بە نەشتەرگەری، ئەمەش هەنگاوێكە بۆ كۆكردنەوەی كەسانی نزیك، كەمبوونەوەی ئەگەری دڕانی یان تەقینی منداڵدان Uterine rupture كە حاڵەتێكی مەترسیدارە بەتایبەتی بۆ كۆرپە، بەلاوەنانی ترس و نیگەرانی و ئازار لەكاتی منداڵبوونی زێ پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری قەیسەری لە رابردوودا، مردنی كۆرپە لەكاتی لەدایكبووندا حاڵەتێكی باوە بەتایبەتی لە تەمەنی دەوری 40 ساڵیدا بە نەشتەرگەیی قەیسەری ئەم ئەگەرە كەم دەبێتەوە. زیانەكانی دووبارە یان سێبارە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی قەیسەری: لاوازبوونی دیواری منداڵدان، گرفتەكانی وێڵاش، برینداربوونی میزڵدان، خوێنبەربوونێكی قورس، بەیەكەوەلكانی شانەی ئەندامەكانی حەوز یان لكانیان بە دیواری منداڵدانەوە، ئەنجامدانی نەشتەرگەریی قەیسەری بەر لە تەواوبوونی 39 هەفتەی دووگیانی گەلێك جار هۆكارە بۆ پەیدابوونی گرفتەكانی كۆئەندامی هەناسە لە منداڵی تازەبوودا كە پێویست بە چاودێری و چارەسەری تایبەت دەكات، ئەم ئەگەرە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی نەشتەرگەرییەكان زیاتر دەبێت.
Top