شیرەی گێزەر Carrot juice دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی A، C، E، كۆمەڵەی ڤیتامین B لەگەڵ رێژەیەكی باشی پۆتاسیۆم كە گرنگیی هەیە بۆ رێكخستنی پەستانی خوێن. كوپێك شیرەی گێزەر 80 كالۆری لەخۆدەگرێت، بۆیە گونجاوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێش، هەروەها سوودی تەندروستی دیكەی هەیە وەكو: هاندانی ئارەزووی خواردن، ریشاڵی تواوەی گێزەر یارمەتی كرداری هەرسكردن دەدات، بەهێزكردنی بینین بە هۆی بیتاكارۆتین و لیوتین Luetin كە تۆڕەی چاو دەپارێزن و گرنگن بۆ بینین لەكاتی شەودا، هەروەها جگەر بیتاكارۆتین دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A كە لە ماددەی رۆدۆپسینی تۆڕەی چاودا بەشدار دەبێت و ئەویش زۆر گرنگە بۆ بینین لە تاریكیدا، رێژە بەرزەكەی كارۆتینۆیدەكان Carotenoids لە شیرەی گێزەردا كە ماددەی دژەئۆكسانی چالاكن رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك، كۆڵۆن، سییەكان، پرۆستات، ملی منداڵدان، میزڵدان، شیرەی گێزەر رۆڵی هەیە لە جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێندا بەڵام نابێت كە بە بڕی زۆر بدرێت بە تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە، پاراستنی پێست لە وشكبوون و گرفتی تر، پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی هەناسە لە هەوكردنەكان، هەروەها یارمەتی فرمانی شانەكانی جگەر دەدات و سوودبەخشە بۆ ئافرەتی دووگیان لەگەڵ باشتركردنی كوالیتی شیر لە ئافرەتی شیردەردا.