بەبێ مەشقی وەرزشی تەنـــــــــــــــــدروستیت چی بەسەر دێت؟

بەبێ مەشقی وەرزشی تەنـــــــــــــــــدروستیت چی بەسەر دێت؟
ئەنجامدانی هەر مەشقێكی وەرزشی Exercise سەلامەت شتێكی سادەیە كە تەندروستیت لە گەلێك گرفت و نەخۆشی دەپارێزێت. مەشقی بەدەنی لەش بە چالاك و تەندروست دەهیڵێتەوە، ساڵەكانی تەمەن درێژتر دەبنەوە، هەستی خۆشیی زیاتر دەبێت. بەبێ ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی ئەم گرفتانە دێنە پێشەوە: زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ بەتایبەتی نەخۆشیی رەقبوونی خوێنبەرەكانی دڵ، نەخۆشیی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن، شێرپەنجە، زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی كە ئەمەش كۆمەڵێك ئاڵۆزی لێدەكەوێتەوە. لە لایەكی ترەوە، بە ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بەردەوام خۆت لە هەموو ئەم نەخۆشییانە دەپارێزیت، هەروەها لیاقەی كۆئەندامی سووڕان و هەناسە باشتر دەبێت لەگەڵ دابەزینی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، خۆپاراستن لە جەڵتە، سووككردنی سترێس، خۆپاراستن لە خەمۆكی و پەستی، پتەوكردنی باوەڕبەخۆبوون. هەتا مەشقێكی بەدەنیی كەمیش سوودی بۆ تەندروستی هەیە، بۆ نموونە 30 خولەك لە زۆربەی رۆژەكانی هەفتەدا، بێگومان رۆژانە ئەنجامدان و زیادكردنی ماوەی مەشق سوودە تەندروستییەكان هێشتا زیاتر دەكات.
Top