لەكەی بنهەنگڵ.. هۆكار و چارەسەر

لەكەی بنهەنگڵ.. هۆكار و چارەسەر
لەكە، یان تاریكبوونی رەنگی پێستی بنهەنگڵ Underarm حاڵەتێكی باوە، گەلێك كەس پێیەوە ناڕەحەت دەبن. بەكارهێنانی زیادی ئاوێتەكانی لابردنی بۆن Deodorant و كەمكردنەوەی ئارەقە Antiperspirants، زیاد تاشین، كۆبوونەوەی خانەی مردووی پێست، زیاد لێكخشانی پێست بەتایبەتی لە قەڵەوەكاندا، هەندێك جاریش نەخۆشیی دیاریكراو دەبنە هۆی تاریكبوونی رەنگی پێستی بنهەنگڵەكان. هەوكردن بە بەكتریا سەرەتا بە شێوەی قانی پەمەیی دەستپێدەكات پاشان بەرە بەرە رەنگیان تاریك دەبێت، ئەم حاڵەتە زیاتر لە تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە بەدی دەكرێت و بە بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بە رێگای مەرهەمی دژەبەكتریای پێست چارەسەر دەكرێت. ئەكانسۆسز نیگریكانس Acanthosis nigricans حاڵەتێكی پزیشكییە بە شێوەی تاریكبوونێكی بەرچاوی بنهەنگڵەكان كە زیاتر لەو كەسانەدا بەدی دەكرێت كە نەخۆشیی شەكرە یان بەرگریی ئینسولینیان هەیە، هەروەها لە تووشبووان بە سستبوونی گلاندی دەرەقی، نەخۆشیی ئەدیسۆنAddison، بەكارهێنانی حەبی مەنع، بەكارهێنانی دەرمانی دابەزاندنی كۆلیستیرۆل. بۆ كاڵكردنەوەی پێستی تاریكی بنهەنگڵەكان لە ماڵەوە، لەجیاتی تاشین لێزەر یان لەزگە بەكاربێنە كە خانە مردووەكانی پێستیش لادەبات، بەكارهێنانی لیفكەی نیمچە ئیسفەنجی لەكاتی خۆشووشتندا، كەمكردنەوەی بەكارهێنانی سپرای لابردنی بۆن و كەمكردنەوەی ئارەقە، بەكارهێنانی ئەو پاككەرەوانەی كە ترشی سالیسیلیك و ترشی لاكتیك لەخۆدەگرن.
Top