گەلێك كەس لەكاتی پشكنینی پەستانی خوێن لەلایەن پزیشك دوچاری پەستی Anxiety و دڵەڕاوكێ دەبن لە ئەنجامدا پەستانی خوێنیان بەرزدەبێتەوە تا ئەو كاتەی كە هێور دەبنەوە، ئینجا پەستانی خوێن بۆ ئاستی ئاسایی دادەبەزێتەوە، بەمەش دەوترێت: (ترس و نیگەرانی لە جلی سپی پزیشك). پەستانی خوێن لە هەموو كەسێكدا لە كاتە جیاوازەكانی رۆژدا هەڵبەزین و دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت بە پێی: جۆری خۆراك، كاتژمێرەكانی نووستن، ئاستی چالاكیی بەدەنی، پەستی، سترێس. پەستی بەگشتی دەبێتە ئەگەری بەزربوونەوەی پەستانی خوێن لەگەڵ زیادبوونی لێدانی دڵ، هەندێك جاریش دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن. پەستی هەرگیز نابێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، یان بەرزبوونەوەی درێژخایەن، بەڵكو تەنیا بە شێوەیەكی كاتی لەگەڵ سەرهەڵدانی نۆرەكانی پەستی بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت. ئەم چەندین جار بەرزبوونەوەی بەرچاوی پەستانی خوێن كە پەیوەستە بە پەستییەوە لەوانەیە كە وەكو نەخۆشیی بەرزبوونەوەی درێژخایەنی پەستانی خوێن كاریگەریی خراپ بكاتە سەر دڵ و گورچیلە و بۆڕییەكانی خوێن. هەروەها پەستی لە گەلێك كەسدا هاندەرە بۆ زیاد خواردن، خواردنەوەی ئەلكهول یان جگەرەكێشان، كە هەر یەكە لەمانە هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.