هەموو گرێیەكی مەمك شێرپەنجەیی نییە

هەموو گرێیەكی مەمك شێرپەنجەیی نییە
هەرگیز بوونی هەر گرێیەك لە مەمكدا شێرپەنجەیی نییە هەتا ئەگەر پشكنینی شانەزانیشی لە تاقیگەدا بۆ بكرێت، چونكە زۆربەی گرێیەكانی مەمك گرێی پاك و سەلامەتن. گرێی ریشاڵی Fibrosis و كیس Cysts دوو حاڵەتی باون كە لە گەلێك ئافرەتدا دەبینرێن و بەگشتی ناشێرپەنجەیین. جۆری دیكەی گرێی پتەوی Solid ناشێرپەنجەیی كە بە خێرایی گەشە دەكەن جیاوازن لەگەڵ كیس كە پڕە لە شلە. لەوانەیە كە گرێی پاكی مەمك تەنیا ببێتە هۆی ئازار یان ناڕەحەتی، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا هەندێك حاڵەتە پاكەكانی مەمك وەكو پاپیللۆما Papilloma و زیادبوونی خانەی نائاسایی ئەگەری یان ریسكی گۆڕانیان بۆ شێرپەنجەی مەمك لێدەكرێت. ئەگەرچی تیشكی تایبەتی مەمك Mammogram یەكەم پشكنینە، بەڵام وەرگرتنی پارچەیەك لە گرێ و پكشنینی خانەیی Biopsy تاكە رێگەیە بۆ دەستنیشانكردنی تەواوی هەر گرێیەكی مەمك. ئەگەر قەبارەی گرێ گەورە بێت و زۆربەی قەبارەی مەمك داگیر بكات، ئەوا دەبێتە هۆی گەشەكردنی بۆ ناو شانەكانی جۆگەكانی شیر، ئەمەش دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی دەردراوێكی نائاسایی لە گۆی مەمكدا. بە گوێرەی جۆر و قەبارە و ژمارەی گرێیە پاكەكان، دكتۆر بڕیار لەسەر لابردن یان لانەبردنی گرێ بە نەشتەرگەری دەدات.
Top