ئایدز بەم رێگەیانە ناگوازرێتەوە

ئایدز بەم رێگەیانە ناگوازرێتەوە
ڤایرۆسی ئایدز HIV زۆر هەستیارە بە هەوا، بۆیە لە شوێنی كراوەدا لە دەرەوەی لەشدا توانای ژیانی نییە و زوو لەناودەچێت، لەبەر ئەوە هەرگیز وەكو ڤایرۆسی هەڵامەت، یان ئەنفلوەنزا بە رێگەی هەناسە و بەركەوتن و بەكارهێنانی كەلوپەلی یەكتری لە كەسی تووشبوو بۆ كەسێكی تر ناگوازرێتەوە. هەروەها ڤایرۆسی ئایدز بەم رێگەیانەش ناگوازرێتەوە: بە رێگەی بەركەوتنی بە رێكەوت Casual contact یان ژیان لەگەڵ كەسانی تووشبوو لە یەك خانوو، یان هەر شوێنێكی تردا كە لە هەموو پێداویستییەكاندا هاوبەشیكردن هەبێت، نزیكبوونەوە لە كەسی تووشبوو، تەوقەكردن، هاوبەشیكردن لە پەرداخی ئاو خواردنەوەدا، ماچكردن، كوتان، یان هەر جۆرێكی ڤاكسین كە لە پێكهاتەكانی خوێن دروست دەكرێت، بۆ نموونە ڤاكسینی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر B، پێوەدانی مێروو، یان مێشوولە، دەسكی كورسی و دەرگا و بەلوعە، بەركەوتن بە لیك، ئارەقە، فرمێسك، میز، یان پیسایی تووشبوو. ڤایرۆسی ئایدز تەنیا بە 3 رێگە دەگوازرێتەوە: سێكس، هاوبەشیكردن لە دەرزی، لە ئافرەتی دووگیانی تووشبوو بۆ كۆرپەكەی.
Top