چۆن بۆنی زێ ناخۆش دەبێت؟

چۆن بۆنی زێ ناخۆش دەبێت؟
بۆنی ناخۆشی زێ Vaginal Odor ئافرەت تا رادەیەكی زۆر ناڕەحەت دەكات و كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر لایەنی سێكسی هاوسەرێتی. بەگشتی پاك رانەگرتنی ناوچەی زاووزێ باوترین هۆكارە، شووشتنی رۆژانە پێویستە، سابوونی سووك بەكاربێنە لەگەڵ پاككردنەوە یان وشككردنەوە بە جووڵەی لە پێشەوە بۆ دواوە نەك بە پێچەوانەوە، رۆژانە جلی ژێرەوەت بگۆڕە هەتا ئەگەر دوشیش وەرنەگریت. هۆكارەكانی دیكەی بۆنی ناخۆشی زێ ئەمانەن: زیاد گەشەكردنی بەكتریا لە زێداBacterial vaginosis كە دەبێتە هۆی پەیدابوونی دەردراو و بۆنی ناخۆش، هەوكردن بە مشەخۆری ترایكۆمۆناس Trichomonas كە دەبێتە هۆی پەیدابوونی دەردراوێكی كەفاویی سەوز، هەوكردنی زێ بە كەڕوو بەتایبەتی كەڕووی كاندیدا Candida كە دەبێتە ئەگەری خورشت و سووربوونەوە و دەردراوێكی سپی، هەوكردن بە بەكتریای كلامیدیا، یان سووزەنەگ، هەوكردنی منداڵدان و بۆڕییەكانی منداڵدان و هێلكەدانەكان بەیەكەوە PID، شێرپەنجەی ملی منداڵدان، شێرپەنجەی زێ كە زۆر دەگمەنە.
Top