ئاو گرنگی زۆری بۆ لەش هەیە، رێژەكەی لە لەشماندا دەگاتە 70%، رێژەی ئاو لە خانەكانی مێشكدا دەگاتە 85%، ماسوڵكە 75%، ئێسك 25%، خوێن 82%. ئەوە گومانی تێدا نییە كە رۆژانە خواردنەوەی 2-3 لیتر ئاو گرنگە بۆ تەندروستی، لەمە گرنگتر خواردنەوەی پەرداخێك ئاوە بەیانییان بە زووترین كات پاش لەخەو هەڵسان. خواردنەوەی ئاو لە خورینی راستەوخۆ پاش لە خەو هەڵسان گرنگی هەیە بۆ پاككردنەوەی هەناو بەتایبەتی كۆڵۆن، ئەمەش هانی هەڵمژینێكی باشتری ماددە خۆراكییە گرنگەكان دەدات. سوودەكانی تر: سافكردنی پێست، هاندانی دروستبوونی خانەی نوێی ماسوڵكە و خانەكانی خوێن، هاوسەنگكردنی سستمی لیمف، كۆنترۆلكردنی كێشی لەش لە رێگای بەرزكردنەوەی ئاستی میتابۆلیزمی لەش تا رێژەی 24% بەرانبەر بە رۆژانە خواردنەوەی 2 پەرداخ ئاو لە خورینی، هاندانی چاكبوونەوە لە نەخۆشی و كۆنترۆلكردنی چەند نیشانەیەكی وەكو رشانەوە، سكچوون، كڕانەوەی قوڕگ، ئازارەكانی سووڕی مانگانە، سەرئێشە، ئازاری گورچیلە و سووتانەوە لەكاتی میزكردندا، ئازاری جومگە.