زیانەكانی نینۆكی دەستكرد

زیانەكانی نینۆكی دەستكرد
نینۆكی دەستكرد Artificial nails بە شێوەیەكی سەرەكی لە ماددەی ئەكریلیكAcrylic دروست دەكرێت، بەكارهێنانی نینۆكی دەستكرد بۆ زۆربەی ئافرەتان سەلامەتە. چەند پێكهاتەیەكی نینۆكی ئەكریلیك بە ئاسانی ئاگر دەگرن، بۆیە پێویستە كە دووربخرێنەوە لە هەر سەرچاوەیەكی ئاگر، هەروەها سەرچاوەكانی گەرمی، بۆ نموونە ئوتووی قژ، سیشوار. هەوكردن ئەگەرێكی ترە پاش بەكارهێنانی نینۆكی دەستكرد، بۆشایی نێوان نینۆكی سروشتی و نینۆكی ئەكریلیك شێدار و گەرم و تاریكە، ئەمەش ناوەندێكی گونجاوە بۆ گەشەی بەكتریا و كەڕوو واتە هەوكردنی نینۆك. هەوكردنی نینۆكی سروشتی لەژێر نینۆكی ئەكریلیكدا لەوانەیە كە زوو تێبینی نەكرێت كە نیشانەكانی بریتین لە زبربوون و گۆڕانی رەنگ، بۆیە وا باشترە كە نینۆكی دەستكرد بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر نینۆكەكاندا نەهێڵرێتەوە. گەلێك ئافرەت دوچاری پەیدابوونی هەستەوەری دەبنەوە بەرانبەر بە پێكهاتەكانی نینۆكی ئەكریلیك یان سمغی لكاندن بە شێوەی سووربوونەوە، ئاوسان و ئازار لە دەوری نینۆكدا.
Top