زۆربەی نیشانە سەرەتاییەكانی منداڵبوون Labor ناڕوونن بەتایبەتی بۆ نۆبەرەكان. هەندێك جار ئازاری گرژبوونی منداڵدان لە ئازاری ریخۆڵە جیاناكرێتەوە. بەهەرحاڵ، نیشانەكانی دەستپێكی منداڵبوون بریتین لە: بینینی چەند دڵۆپێك خوێن یان دەردراوێكی كەمی خوێناوی یان پەمەیی لە زێدا لە 37-40 هەفتەی دووگیانیدا كە لەوانەیە سەرەتای دەستپێكی منداڵبوون بێت یان لە ماوەی چەند رۆژێكدا دەستپێبكات، هەستكردن بە دابەزینی كۆرپە یان هەستكردن بە قورسایی لە حەوزدا یەكێكە لە نیشانە سەرەتاییەكانی منداڵبوون كە هاوكاتە لەگەڵ هەستكردن بە كەمبوونەوەی فشار لە ژێرەوەی قەفەسی سینگدا كە كرداری هەناسە ئاسانتر دەكات، پشت ئێشە لەبەر كشانی بەستەرەكانی منداڵدان و حەوز، گرژبوونەكانی منداڵدان(ئازار یان ژانی منداڵبوون) كە سەرەتا سووكن پاشان بەرە بەرە توندتر و زوو زوو دووبارە دەبنەوە، تەقینی سەرئاو یان ئاوی دەوری كۆرپەWater break و بینینی ئاو لە زێدا واتە دەستپێكی حەتمی منداڵبوون، بۆیە لێرەدا پێویست بە ئاگاداركرنەوەی راستەوخۆی دكتۆر دەكات.